خەندان-
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی له پارێزگای زیقاڕ رایگه‌یاند، خۆپیشانده‌ران سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكومییه‌كانیان له قه‌زای ئیسڵاح له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری ناسریه‌ی ناوه‌ندی پارێزگاكه داخستوه و داوای دورخستنه‌وه‌ی نازم ره‌میس له پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای زیقاڕ رایگه‌یاند، خۆپیشانده‌ران 11 دامه‌زراوه‌ی حكومییان له قه‌زای ئیسڵاح داخست، له‌نێویاندا بینای سه‌رۆكی شاره‌وانی قه‌زای ئیسلاح له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری ناسریه و له‌ئێستاشدا داواده‌كه‌ن، سه‌رۆكی شاره‌وانی له پۆسته‌كه‌ی دوربخرێته‌وه.
خۆپیشانده‌ران داواكارییه‌كانیان بۆ دورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی چڕكردۆته‌وه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "خۆپیشانده‌ران داواكارییه‌كانیان بۆ دورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی چڕكردۆته‌وه و بیانوشیان بۆئه‌وه نازم ره‌میس پێگه‌ی كاره‌كه‌ی ده‌قۆزێته‌وه به مه‌به‌ستی ئاراسته‌كردنی پڕۆژه‌كان بۆ ناوچه‌كان له‌سه‌ر حیسابی ئه‌وانی تر، به‌و پێیه‌ی كاندیده بۆ هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی داهاتو".
خۆپیشانده‌ران هێرشیانكردۆته‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له داموده‌زگاكان
خۆپیشانده‌ران هێرشیانكردۆته‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له داموده‌زگاكان و به‌وهۆیه‌وه 11 فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌رگاكانیان به‌ڕوی هاوڵاتیان داخستوه و هێزه ئه‌منیه‌كانیش له‌هه‌وڵدان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران.