خهندان-
پاییزێکی گەرمی ناڕەزایەتی جەماوەری لە عێراقدا لە ئارادایە، پاییزی ساڵی 2019 دەهێنێتەوە بەرچاو، کە گەورەترین شەپۆلی ناڕەزایەتی سهریههڵدا کە روبەڕوی ئەزمونی دەسەڵاتی حزبە شیعەکان بوەوە، بهڵام بهتوندی دژی ئهو ناڕهزاییانه وهستانهوه و سهدان كهس كوژران و ههزارانیش برینداربون.
بزوتنەوەیەک کە خۆی بە "خۆپیشاندەرانی گەل" ناوبردوه داوای خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لە بەغدا دهكات بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە خراپی بارودۆخ و شکستی حکومەتی چوارچێوەی ههماههنگی به سهرۆكایهتی محهمهد شیاع سودانی، دوای ساڵێک لە پێکهێنانی کابینەکەی، كه شكستیهێناوه لە چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات.
سەرەڕای واقیعی هۆکارەکانی پشت بانگەوازی خۆپیشاندان، گومانەکان بۆ ئهوه دهچن، كه سهدر لە پشت خۆپیشاندانەکەوە بێت
سەرەڕای واقیعی هۆکارەکانی پشت بانگەوازی خۆپیشاندان، گومانەکان بۆ ئهوه دهچن، كه موقتهدا سهدر، رێبهری رهوتی سهدر له پشت خۆپیشاندانهكانهوه بێت، بههۆی ئەوەی کە ئەو گەورەترین سودمەند دەبێت لە دهربڕینی ناڕهزایی له شهقامی عێراقی، دوای ئهوهی ساڵی رابردو له پڕۆسهی سیاسی عێراق كشایهوه و تهواوی پهرلهمانتارانی له پهرلهمان دهستیان لهكاركێشایهوه و پهراوێزخرا.
خۆپیشاندانەکە دوای چوار ساڵ لە شەپۆلی ناڕەزایەتی دێت کە بەغدای پایتەخت و زۆربەی شارەکانی ناوەڕاستی گرتەوە
دوای چوار ساڵ لە شەپۆلی ناڕەزایەتی کە بەغدای پایتەخت و زۆربەی شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقی گرتەوە، کە سەدان کەسی تێدا کوژران و برینداربون، بەشداربوانی ئەو شەپۆلە کە زۆرینەی رەهایان گەنج بون، دۆخێکی بێزار و رهتكراوهی لای هاوڵاتیانی عێراق هێنایه كایهوه، بههۆی بەهۆی تۆمارنەکردنی هیچ گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە بارودۆخەکاندا.
خۆپیشاندانەکە بزوتنەوەی "خۆپیشاندەرانی گەل" داوای دەکات
خۆپیشاندانەکە کە بزوتنەوەی "خۆپیشاندەرانی گەل" داوای دەکات، رۆژی چوارشەممەی داهاتو (20ی ئهیلول) لە گۆڕەپانی "النسور" لە دڵی بەغداوە بەرەو بارەگای حکومەتی ئێستا لە پایتەخت دەستپێدەکات.
ئەو چینە سیاسییەی بەرپرسە لە داڕمانی بارودۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی و تەنانەت ئەمنیش هێشتا لە پێگەی دەسەڵاتی خۆیدایە، ژمارەی بێکاری لە هەڵکشاندایە و تادێت ههژاری زۆرتر دهبێت، خراپی خزمەتگوزارییەکان وەک خۆی ماوهتهوه و گەندەڵی تادێت دزە دەکات جومگەکانی دەوڵەت و میلیشیا چەکدارەکان بەهێزتر و بەهێزتر دەبن.
كێشهی نوێ سهریههڵداوه، بەتایبەت لە کێشە مەترسیدارە ژینگەییەکان و کەمیی ئاو
هاوکات كێشهی نوێ سهریههڵداوه، بەتایبەت لە کێشە مەترسیدارە ژینگەییەکان و کەمیی ئاو لەگەڵ دەرکەوتنی دیاردەی گەرمبونی کەشوهەوا، کە کاریگەرییەکانی لەسەر وڵات ڕون بوەتەوە، بەبێ بونی بەرنامەی ڕونی حکومەت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی و سنوردارکردنی دەرئەنجامەکانی.
له راگهیهندراوی بزوتنەوەی "خۆپیشاندەرانی گەل"دا هاتوه، "رۆژەکان تێپەڕین، کات بۆ هەموان تێپەڕیوە، کاتی حسابکردن و حوکمدانه لەسەر دەسەڵاتی گەندەڵ و شکستخواردو لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا، سەبر و ئارامی و تاقەتی خەڵک و کۆمەڵگا تەواو بوە".
كێشهی نوێ سهریههڵداوه، بەتایبەت لە کێشە مەترسیدارە ژینگەییەکان و کەمیی ئاو
لە راگەیەندراوەکەدا بە ناو ئاماژە بە حکومەتی چوارچێوەی هەماهەنگی کراوە، کە دیارترین بزوتنەوە و سەرکردە سیاسییە شیعەکان کۆدەکاتەوە، کە نزیکەی دو دەیە سەرکردایەتی ئەزمونی حوکمڕانییان لە عێراق کردوە، ئەزمونێک کە تێیدا وڵات دابەزینی ئاشکرای لە هەمو ئاستەکاندا تۆمارکردوە.
ئهوهش خراوهتهڕو، "لە ماوەی ساڵێکی تەواودا زۆر گوێمان لە بەڵێنەکانی حکومەتی چوارچێوە و قسەکانی سەبارەت بە بەرنامەیەکی یەکگرتو بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانانە گرت، کە وڵات پێیدا تێدەپەڕێت، بەڵام هیچ کام لەوانە روینەدا، بەوپێیەی هێشتا دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرز دەبێتەوە، کە بەرەو داڕمان دەڕوات و نرخی کاڵای خۆراکیش لە بازاڕەکاندا لەگەڵیدا بەرز دەبێتەوە".
ئاماژە بە بێتوانایی حکومەت كراوه لە روبەڕوبونەوەی کارەساتێکی ژینگەیی کە خەریکە دەگۆڕێت بۆ هەڕەشەیەکی وجودی
ئاماژە بە بێتوانایی حکومەت كراوه لە روبەڕوبونەوەی کارەساتێکی ژینگەیی کە خەریکە دەگۆڕێت بۆ هەڕەشەیەکی وجودی کە هەڕەشە لە وڵات و خەڵکەکەی دەکات، بهتایبهت كه زۆرێک لە ڕوبار و دەریاچەکان وشک بون، ئەوانی دیکەش لە ڕێگای وشکبونەوەدان لە میزۆپۆتامیا و بیابانبون بەرەو شارەکان دەخزێت.
دو وڵاتی دراوسێی عێراق لە دزینی پشکەکانی ئاودا هاوبهشن، بەڵام حکومەتە یەک لە دوای یەکەکان بە حکومەتی ئێستاشەوە سەرکەوتو نەبون لە بەرگریکردن و گەڕاندنەوەی ئەو پشکانە.
لە بەیاننامەکەدا هاتوه، سەروەری عێراق "پێشێل کراوە و وڵاتەکە بوەتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی حیساباتی وڵاتانی دراوسێ لەگەڵ نەیارەکانیان، تورکیاش بەردەوامە لە بۆردومانەکانی، ئێرانیش دەچێتە ناو جەستەی دەوڵەتەوە، کوهیتیش خەریکە خاکی بەسرە دەخوات و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە ئارەزوی خۆی کاروان دەجوڵێنێت و ڕێپێوانی سهربازی دەکات".