خه‌ندان-
ئه‌مڕۆ کرێکارێک له نهۆمی 13ی یه‌كێك له باڵه‌خانه‌كانی سلێمانی كه‌وته‌خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا، كه ته‌مه‌نی 25 ساڵانه.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی (122) بۆ خه‌ندان زانیاریه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، كرێكاره‌كه كه‌وتوه‌ته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و كرێكاره‌ی كه كه‌وتوه‌ته خواره‌وه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و ته‌مه‌نی 25 ساڵانه
په‌یامنێری خه‌ندان له سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌و كرێكاره‌ی كه كه‌وتوه‌ته خواره‌وه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و ته‌مه‌نی 25 ساڵانه.
زۆرجار پابه‌ندنه‌بون به مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی هۆكارن بۆ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی كرێكاران
ئه‌وه یه‌كه‌مین روداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی كرێكار نیه له باڵه‌خانه‌كانی نیشته‌جێبون له هه‌رێمی كوردستان، زۆرجار پابه‌ندنه‌بون به مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی هۆكارن بۆ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی كرێكاران.