خهندان-
ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی رایگەیاند، سعودیە بەنیازە 11 ملیار دۆلار لە شێوەی قەرزی هاوبەش کۆبکاتەوە، لەکاتێکدا شانشینهكه هەوڵدەدات پلانەکانی وەبەرهێنانی دارایی بهرهو پێش ببات.
ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان کە ناوی نەهێنراوە ئاماژەی بەوەکردوە، شانشینی یەکگرتو بانکی پیشەسازی و بازرگانی چینی وەک ڕێکخەر و بەڕێوەبەری ئەو قەرزە درێژخایەنە دەستنیشانکردوە، قەرزی 10 ساڵە ڕێژەی سودی 100 خاڵ لە سەروی ڕێژەی گەرەنتیکراوی دارایی پێشکەش دەکات.
بانکی پیشەسازی و بازرگانی چین بانگهێشتی بانکەکانی دیکەی کردوە بۆ بەشداریکردن لەو قەرزەدا
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردوە، بانکی پیشەسازی و بازرگانی چین بانگهێشتی بانکەکانی دیکەی کردوە بۆ بەشداریکردن لەو قەرزەدا، داوای لە لایەنە قازانج ویستهكان کردوە پێش ناوەڕاستی مانگی (تشرینی یەکەم/10) وەڵامی داواكاریهكه بدەنەوە.
گرێبەستەکەی شانشینی یەکگرتوی سعودیه دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی بازاڕی قەرزە هاوبهشهكان
بەپێی زانیارییەکانی بلومبێرگ، گرێبەستەکەی شانشینی یەکگرتوی سعودیه دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی بازاڕی قەرزە هاوبهشهكان لە ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا بە ڕێژەی 27% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
ئەو قەرزە تیشک دەخاتە سەر پەرەسەندنی بەکارهێنانی قەرزدەرەکانی چین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
هەروەها ئەو قەرزە تیشک دەخاتە سەر پەرەسەندنی بەکارهێنانی قەرزدەرەکانی چین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە بانکە گەورەکانی چینی وەک بانکی چین و بانکی پیشەسازی و بازرگانی چین لە خشتەی خولەکانی رێکخەرانی قەرزەکان لە دوای پەتای کۆرۆناوە بەرزبونەتەوە.
داتاکان دەریدەخەن، کە بانکی پیشەسازی و بازرگانی چین ئەمساڵ حەوت پلە بەرزبوەتهوە و گەیشتە پلەی یازدەهەمی ڕیزبەندی بۆ قەرزەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بانکی چینیش چوار پلە بەرزبووەوە بۆ پلەی سێزدەهەم.
حکومەت خەرجییەکانی بۆ یارمەتییە کۆمەڵایەتییەکان و ئەو پڕۆژانە زیادکرد کە ئامانجیان هەمەچەشنکردنی ئابورییەکەیە
سعودیە لە گفتوگۆدایە بۆ کۆکردنەوەی پارە دوای ئەوەی کورتهێنانی بودجەی وڵاتەکەی لە چارەکی دوەمی ئەمساڵدا زیاتربو، حکومەت خەرجییەکانی بۆ یارمەتییە کۆمەڵایەتییەکان و ئەو پڕۆژانە زیادکرد کە ئامانجیان هەمەچەشنکردنی ئابورییەکەیە.
زنجیرەیەک کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و دابەزینی نرخەکان رەنگە ببێتە هۆی کەمبونەوەی ئابوری شانشینهكه لهئەمساڵدا، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2020ەوە لە لوتکەی پەتای کۆرۆنادا، هەرچەندە دابەشکردنی پاداشتی نەختینەی زیادە لە کۆمپانیای زەبەلاحی نەوتی "ئارامکۆ" ڕەنگە هەندێک پاراستن بۆ دارایی گشتی دابین بكات.
ئەمساڵ بەرهەمی گشتی ناوخۆی سعودیە بەرەو دابەزین بە ڕێژەی 0.5% دەڕوات
مۆنیکا مالیک، سەرۆکی ئابوری لە بانکی بازرگانی ئەبوزەبی، هەفتەی رابردو بە ئاژانسی رۆیتەرز-ی ڕاگەیاندبو، ئەمساڵ بەرهەمی گشتی ناوخۆی سعودیە بەرەو دابەزین بە ڕێژەی 0.5% دەڕوات، ئەوەش وەک پێداچونەوەیەک بە پێشبینییەکانی مانگی ڕابردو بۆ گەشەسەندنی بهڕێژهی 0.2%.
هاوکات جەستن ئەلێکساندەر، شرۆڤەکاری ئابوری رایگەیاندوە، کەرتەکانی غەیرە نەوت پێویستیان بە تۆمارکردنی گەشەکردن هەیە بە تێکڕا لەمساڵدا بە تێکڕا نزیکەی 5% بۆ ئەوەی گەشەی ئابوری بپارێزێت.
ساڵی رابردو ئابوری سعودیە بە ڕێژەی 8.7% و بهرههمی ناوخۆیی 2.5%ی گەشەی کردوە
ساڵی رابردو ئابوری سعودیە بە ڕێژەی 8.7% و بهرههمی ناوخۆیی 2.5%ی گەشەی کردوە، ئەوەش یەکەمین گهشه بو لە ماوەی 9 ساڵدا، كه هاوکات بو لەگەڵ بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ ئاستێکی نزیک لە 124 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک
ئەمساڵ حکومەتی سعودیه پێشبینی گەشەی 0.4%ی بۆ بەرهەمی ناوخۆیی کردوە
ئەمساڵ حکومەتی سعودیه پێشبینی
گەشەی 0.4%ی بۆ بەرهەمی ناوخۆیی کردوە، بەڵام هەندێک لە ئابوریناسان دەڵێن، تەنانەت ئەوەش زۆر گەشبینە.
شانشینی یەکگرتوی سعودیه لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا کورتهێنانی بودجەی بە بڕی 8.2 ملیار ڕیال (2.19 ملیار دۆلار) تۆمارکردوە.
سەرەتای ئەم مانگە، بەرپرسێکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی ئەوەی کردبو ئەمساڵ کورتهێنان بە ڕێژەی 1.2%ی بەرهەمی ناوخۆیی هەبێت، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی بودجەکە لە هاوسەنگی نزیکتر دەبێتەوە لە ئەنجامی دابەشکردنی پارەی نەختینەیی زیاتر لەلایەن کۆمپانیای ئارامکۆوە.