خهندان-
لە کۆتایی سەردانەکەیدا بۆ لوبنان، شاندی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداریی له نەگرتنەبەری رێوشوێنە چاکسازییە پێویستەکان بە خێرایی لهلوبنان راگهیاند، كه بارگرانییەکی زۆر لەسەر ئابوریی وڵاتەکە دروست دەکات.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، "دوای چوار ساڵ لە دەستپێکی قەیرانەکە، لوبنان هێشتا روبەڕوی ئاستەنگە ئابورییە گەورەکان بوەتەوە، لەگەڵ داڕمانی کەرتی بانکی، تێکچونی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، دابەزینی ژێرخانی ئابوری، خراپتربونی بارودۆخی هەژاری و بێکاری و فراوانبونی کەلێنی نایەکسانی ئابوری".
پێویسته لوبنان بەخێرایی چاکسازی ئەنجامبدات، ئەوەش کاریگەری لەسەر ئابوری دەبێت بۆ ساڵانی داهاتو
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویسته لوبنان بەخێرایی چاکسازی ئەنجامبدات، ئەوەش کاریگەری لەسەر ئابوری دەبێت بۆ ساڵانی داهاتو، بهڵام نەبونی ئیرادەی سیاسی بۆ بڕیاردان، لوبنان لە دۆخێکی خراپدا بەجێدەهێڵێت و پێگهكهی لاوازتر دهكات.
کەرتی گەشتیاری لە ماوەی مانگەکانی هاویندا هاتنی دراوی بیانی زیادکردوە
لە راگەیەندراوەکەدا هاتوه، "کەرتی گەشتیاری لە ماوەی مانگەکانی هاویندا هاتنی دراوی بیانی زیادکردوە، هەرچەندە پێناچێت ئەوە بەردەوام بێت، بەڵام ئەو بڕوایە دەبەخشێت کە ئابوری وڵاتهكه قەیرانەکەی تێپەڕاندوە و دەبێتەهۆی رەزامەندی بۆ خهڵكی وڵاته"، ئهوهش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كه "داهاتی گەشتیاری و پارەی کاش و گواستنەوەکان بەس نین بۆ قەرەبوکردنەوەی قەیرانەکە".
شاندی بانکی جیهانی ستایشی بڕیارەکانی ئەم دواییەی سەرکردایەتی بانکی لوبنانیان کرد
شاندی بانکی جیهانی ستایشی بڕیارەکانی ئەم دواییەی سەرکردایەتی بانکی لوبنانیان کرد، بۆ رزگاربون لە پلاتفۆرمی بانکی، دامەزراندنی پلاتفۆرمی بازرگانی دراوی بیانی "بەناوبانگ و شەفاف"، وەستاندنی کەمبونەوەی یەدەگی دراوی بیانی و کەمکردنەوەی پارەدارکردنی دراو و بە "هەنگاوێک بە ئاڕاستەیەکی دروست" ناوی برد.
ئێستا دەرفەتێک بۆ چاکسازیی هەمەلایەنە هەیە بۆ بەهێزکردنی حوکمڕانی بانکی لوبنان
بانکی لوبنان لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردوە، "بە پشتبەستن بەو پێشکەوتنە، ئێستا دەرفەتێک بۆ چاکسازیی هەمەلایەنە هەیە بۆ بەهێزکردنی حوکمڕانی بانکی لوبنان"، جەختی لەسەر پێویستی یەکخستنی سەرجەم نرخە فەرمییەکانی ئاڵوگۆڕکردن بە نرخی بازاڕ كردهوه، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ نەهێشتنی دەرفەتەکانی کۆنتڕۆڵکردنی نرخ و قازانج کە بارگرانی لەسەر دارایی گشتی دروست دەکەن.
بانكهكه ههروهها جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستی پاڵپشتیکردنی ئەو هەنگاوانە و تەواوکردنیان بە رێوشوێنی سیاسی لەلایەن حکومەت و پەرلەمانەوە، هەروەها چارەسەرکردنی کێشەکانی کەرتی دارایی.
لە بەیاننامەکەی شاندەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە، کە "حکومەت پێویستی بە جێبەجێکردنی ستراتیژییەکی دارایی یەکگرتو هەیە بۆ گەڕاندنەوەی قەرزکردنی بەردەوام و دروستکردنی فەزای خەرجکردنی کۆمەڵایەتی".