خەندان-
جێگری فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی سێهه‌می ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، ده‌ستیان به‌سه‌ر دو كه‌شتی بیانی‌دا گرتوه كه یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار لیتر سوته‌مه‌نی قاچاخیان هه‌ڵگرتبو، هه‌روه‌ها 37 كه‌سیشیان ده‌ستگیركردوه كه ئه‌ندامی تیمی ئه‌و دو كه‌شتیه بون.
محه‌ممه‌د شه‌ریف شێر عه‌لی جێگری فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی سێهه‌می ده‌ریایی سوپای پاسداران رایگه‌یاند، هێزه ده‌ریاییه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران به وردی چاودێری هه‌مو ئه‌و كاره نایاساییانه ده‌كه‌ن كه له لایه‌ن كه‌شتییه بازرگانی و سه‌ربازییه‌كانه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه‌وه دێن و ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كه‌ن بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌یان.
سوپای پاسداران ده‌ستی به‌سه‌ر دو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگردا گرتوه
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، سوپای پاسداران ده‌ستی به‌سه‌ر دو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگردا گرتوه كه سوته‌مه‌نی قاچاخیان هه‌ڵگرتبو، یه‌كێكیان ئاڵای په‌نه‌ما و ئه‌وی دیكه‌یان ئاڵای تانزانیای له‌سه‌ر بو، كه ناوی بازرگانی ستیڤن و كرۆنیان له‌سه‌ر بو.
ئه‌و دو كه‌شتیه به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو ده‌ستپێشخه‌رییان ده‌كرد بۆئه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی ئێرانی به قاچاخ بخه‌نه ناوه‌وه ئاوه‌كانی باشوری ئێرانه‌وه
وتیشی، "له ماوه‌ی دو ڕۆژی ڕابردودا، دوای چاودێریی هه‌واڵگری و فه‌رمانی دادوه‌ری، هێزه‌كانی هه‌رێمی سێی هێزی ده‌ریایی سوپای پاسداران له به‌نده‌ری ماهشه‌هر دو كه‌شتییان ده‌ستبه‌سه‌ر كردوه كه به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو ده‌ستپێشخه‌رییان ده‌كرد بۆئه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی ئێرانی به قاچاخ بخه‌نه ناوه‌وه ئاوه‌كانی باشوری ئێرانه‌وه".
37 كه‌سیش كه ئه‌ندامی تیمی هه‌ردو كه‌شتیه‌كه بون ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاته دادوه‌رییه په‌یوه‌ندیداره‌كان كران
ڕونیشیكرده‌وه، هێزه‌كانی هه‌رێمی سێی ده‌ریایی سوپای پاسداران له ژێر ڕۆشنایی كۆنتڕۆڵ، وریایی، ڕه‌فتاری پیشه‌یی و هۆشداریی توند ده‌ده‌نه هه‌مو هێزه بیانییه‌كانی ئاماده‌بو له ناوچه‌كه، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به لێهاتویی ئه‌و دو كه‌شتییه سه‌رپێچیكاره‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بردیان بۆ به‌نده‌ری ماهشه‌هر و بنكه‌ی ئه‌روه‌ند و 37 كه‌سیش كه ئه‌ندامی تیمی هه‌ردو كه‌شتیه‌كه بون ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاته دادوه‌رییه په‌یوه‌ندیداره‌كان كران بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی پێویست.