خەندان-
وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، مادده هۆشبه‌ره نایاساییه‌كان تا ساڵی 2024 یه‌كێك ده‌بێت له مه‌ترسییه گه‌وره‌كان بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانیی وڵاته‌كه‌ی و له ساڵی ڕابردودا ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی زیاده‌ڕۆیی له ژه‌مه ده‌رمانییه‌كان 100 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا له‌راپۆرتێكدا بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌و مادده هۆشبه‌ره نایاساییانه‌ی له مه‌كسیك به‌رهه‌م ده‌هێنرێن و له ئه‌مریكا ده‌فرۆشرێن، به‌رده‌وام بن له كوشتنی زیاتری ئه‌مریكییه‌كان و له هه‌مو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دیكه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروستبكه‌ن.
ساڵانه مادده هۆشبه‌ره‌كان له ئه‌مریكا خه‌ڵكێكی زۆر زیاتر ده‌كوژن
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتوه، له كاتێكدا تیرۆریستان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆ سه‌ر میلله‌ت دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام ساڵانه مادده هۆشبه‌ره‌كان له ئه‌مریكا خه‌ڵكێكی زۆر زیاتر ده‌كوژن و بریندار ده‌كه‌ن.
بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ساڵی ڕابردودا به‌شدارییان كردوه له به‌رهه‌مهێنانی تێكه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌تر له مادده هۆشبه‌ره‌كه‌ی فێنتانیڵ
وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ساڵی ڕابردودا به‌شدارییان كردوه له به‌رهه‌مهێنانی تێكه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌تر له مادده هۆشبه‌ره‌كه‌ی فێنتانیڵ و په‌ره‌پێدانی له بازاڕدا، كه بوه هۆی زیادبونی مردن به‌هۆی زیاده‌ڕۆیی له خواردن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه، پێشبینی ده‌كرێت تا ساڵی 2024، مادده‌ی فێنتانیڵ وه‌ك هۆكاری سه‌ره‌كی مردن به‌هۆی مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه له ئه‌مریكا بمێنێته‌وه.
مادده هۆشبه‌ره نایاساییه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكانی ئه‌مریكا هه‌یه
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، مادده هۆشبه‌ره نایاساییه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكانی ئه‌مریكا هه‌یه، چونكه په‌روه‌رده‌ی كارگه تاوانكارییه توندوتیژه‌كان و سپیكردنه‌وه‌ی پاره و گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن كه سه‌روه‌ری یاسا تێكده‌ده‌ن.
وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا ئاشكراشیكردوه، هه‌نگاوی نوێیان گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ ڕێگریكردن له هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌و مادده هۆشبه‌ره مه‌ترسیدار و نایاساییانه بۆ وڵات و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زیاتری فێنتانیڵ و ده‌ستگیركردنی خه‌ڵكی زیاتر له‌سه‌ر تاوانه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و مادده هۆشبه‌رانه.