خەندان-
هۆزه عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك چوار داواكاری ئاڕاسته‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ن و داواده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ی له گرتوخانه‌كانی هه‌ولێر به‌تۆمه‌تی جیاجیا ده‌ستگیركراون، ره‌وانه‌ی دادگایه‌كی حكومه‌تی فیدڕاڵی بكرێن بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا.
ژماره‌یه‌ك له هۆزه عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك، له نامه‌یه‌كدا كه ئاڕاسته‌ی مه‌سعود بارزانیان كردوه، له‌ژێر ناوی (بۆ پاراستنی ئاشتی مه‌ده‌نی و ڕاگرتنی خوێنڕشتن له پارێزگای كه‌ركوك) رایانگه‌یاندوه، ئێمه وه‌ك سه‌رۆك هۆز و عه‌شیره‌ته‌كانی كه‌ركوك داوا ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی ئاشتی و رێگریكردن له خوێنڕشتنی هاوڵاتیانی كه‌ركوك و یه‌كڕیزی نێوان پێكهاته‌كان ژماره‌یه‌ك له داواكاریه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن.
پرسی لابردنی باره‌گای ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بكرێته پرسێكی یاسایی
سه‌باره‌ت به داواكاریه‌كانیش ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه، پرسی لابردنی باره‌گای ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بكرێته پرسێكی یاسایی و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌بێته فاكته‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی و پارتی دیموكراتیش باره‌گاكه‌ی له ناوه‌ندی شاردا ده‌توانێت وه‌ربگرێته‌وه و كاری سیاسی خۆی ئه‌نجام ده‌دات تا ئه‌و كاته‌ی بابه‌ته‌كه به شێوه‌یه‌كی یاسایی چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
لێبوردن بۆ ده‌ستگیركراوان و سزادراوانی بێ‌تاوان له گرتوخانه‌كانی هه‌ولێر ده‌ربكرێت
سه‌رۆك هۆز و عه‌شیره‌ته‌كان داوایان له مه‌سعود بارزانی كردوه، لێبوردن بۆ ده‌ستگیركراوان و سزادراوانی بێ‌تاوان له گرتوخانه‌كانی هه‌ولێر ده‌ربكرێت ئه‌وانه‌شی كه دۆسیه‌ی دیكه‌یان هه‌یه راده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ندی بكرێن بۆ دادگاییكردنیان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه.
كۆنفڕانسێكی گشتی له كه‌ركوك به هه‌مو پێكهاته و ئاینه‌كانه‌وه ببه‌سترێت
دا‌واشیان له سه‌رۆكی پارتی كردوه، كۆنفڕانسێكی گشتی له كه‌ركوك به هه‌مو پێكهاته و ئاینه‌كانه‌وه ببه‌سترێت به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یه‌كڕیزی نێوان خه‌ڵكی پارێزگای كه‌ركوك.
دوێنێش مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پێكهاته‌كانی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، كه‌ركوك شاری پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تییه و پێویسته هه‌مولایه‌ك له ئیداره‌دان و بنیاتنانی داهاتوی ئه‌و شاره به‌شدار بن.