خەندان-
عه‌ون زیاب وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، عێراق پێویستی به دروستكردنی 36 به‌نداوی بچوك هه‌یه كه پاره‌یه‌كی زۆریان تێناچێت، له‌ئێستاشدا بۆ به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ ناو خاكی عێراق توركیا دو مه‌رجی هه‌یه و ئه‌و بابه‌ته‌ی په‌یوه‌ستكردوه به‌هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت و دۆسیه‌ی په‌كه‌كه‌وه.
عه‌ون زیاب له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "وشكه‌ساڵی هۆشدارییه‌كی ڕونی پێداین سه‌باره‌ت به كه‌می بارانبارین، عێراق كه‌مترین هاورده‌كردنی ئاوی له‌م هاوینه‌دا تۆماركرد، وڵاته‌كه به‌ختی پشتی به رێژه‌ی بارانبارینی زستانی ڕابردوی به‌ست، بۆیه له‌ئێستادا پێویستی به دروستكردنی به‌نداوی كۆكردنه‌وه‌ی ئاو هه‌یه".
له ئێستادا 30 به‌نداومان هه‌یه، عێراقیش پێویستی به 36 به‌نداوی بچوك هه‌یه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئێستادا 30 به‌نداومان هه‌یه، عێراقیش پێویستی به 36 به‌نداوی بچوك هه‌یه، دروستكردنیان پێویستی به بڕه پاره‌یه‌كی زۆر نییه، هه‌روه‌ها پێویستمان به به‌رده‌وامیی و خۆراكدانی ئاوی ژێر زه‌وی هه‌یه.
ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی له هه‌رێمی كوردستان له 300 مه‌تره‌وه بۆ 800 مه‌تر دابه‌زیوه
سه‌باره‌ت به‌رێژه‌ی ئاوی ژێر زه‌وی عه‌ون زیاب ئاشكرایكردوه، "ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی له هه‌رێمی كوردستان له 300 مه‌تره‌وه بۆ 800 مه‌تر دابه‌زیوه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی گه‌وره دروستده‌كات له‌سه‌ر سامانی ئاوی ژێر زه‌وی".
ئۆپه‌راسیۆنی ده‌رزی لێدان بۆ ناو به‌نداوی موسڵ به‌رده‌وامه
وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئۆپه‌راسیۆنی ده‌رزی لێدان بۆ ناو به‌نداوی موسڵ به‌رده‌وامه و پێویستمان به ئۆپه‌راسیۆنی پێشكه‌وتوتره بۆ پاراستنی به‌نداوه‌كه".
سه‌باره‌ت به گلدانه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاویه‌كانی عێراق ئاشكرایكرد، ئێمه كارده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌وام بون له كردنه‌وه‌ی روباری شه‌تولعه‌ره‌ب و لێكتێگه‌یشتنمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه سه‌باره‌ت به دۆخی ئاو، له كاتێكدا پرسی ئاو له‌گه‌ڵ توركیا زیاتر سیاسییه وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌كنیكی بێت، چونكه توركیا دۆسیه‌ی ئاوه‌كه‌ی به پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) به‌ستوه‌ته‌وه.
وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، عێراق له پرۆسه‌ی یاسادانانی یاسای ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاودایه، هه‌روه‌ها لیژنه‌ی باڵای ئاو ماوه‌ی سێ ساڵه هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام نه‌داوه.