خەندان-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت بۆ به‌رزترین ئاستی له ماوه‌ی 10 مانگی ڕابردودا به‌رزبوه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی چین پێویستی به یه‌ده‌گی نه‌ختی بانكه‌كانی كه‌مكرده‌وه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی بوژانه‌وه‌ی ئابوری وڵاته‌كه‌ی و له نێو پێشبینییه‌كاندا كه سوڕی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سودی جیهانی له‌م نزیكانه كۆتایی پێدێت.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی وزه‌ی جیهانی، نه‌وتی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 46 سه‌نت به‌رزبۆوه كه ده‌كاته 0.5% و گه‌یشته 94.16 دۆلار، هاوكات نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا به ڕێژه‌ی 0.6% به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته 90.74 دۆلار، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاستی بازرگانییه بۆ ئه‌و دو جۆره‌ی نرخی نه‌وته له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه.
كه‌مكردنه‌وه‌ی پێداویستییه ناچاریه‌كانی یه‌ده‌گ له چین به‌شداربوه له به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی وزه
تینا تێنگ، شرۆڤه‌كاری كۆمپانیای سی ئێم سی رایگه‌یاندوه، "كه‌مكردنه‌وه‌ی پێداویستییه ناچاریه‌كانی یه‌ده‌گ له چین به‌شداربوه له به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی وزه و كانزا پیشه‌سازییه‌كان به‌گشتی، به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازی چینی و داتاكانی فرۆشتنی تاكه‌كه‌سی ڕه‌نگه بزوێنه‌ری بازاڕ بن له دره‌نگانی ڕۆژی هه‌ینیدا".
نیگه‌رانیه‌كان له بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا نرخی نه‌وتی خستۆته سه‌ر ڕێڕه‌وێك بۆئه‌وه‌ی بۆ سێهه‌م هه‌فته‌ی له‌سه‌ریه‌ك نرخی نه‌وت به‌رزتر دابخرێت
نیگه‌رانییه به‌رده‌وامه‌كانی دابینكردن و چاوه‌ڕوانییه‌كان كه بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا ڕێژه‌ی سودی وه‌ك خۆی بهێڵێته‌وه، نرخی نه‌وتی خستۆته سه‌ر ڕێڕه‌وێك بۆئه‌وه‌ی بۆ سێهه‌م هه‌فته‌ی له‌سه‌ریه‌ك نرخی نه‌وت به‌رزتر دابخرێت.
ڕێژه‌ی سودی به‌رز تێچوی قه‌رزكردن بۆ كۆمپانیاكان و به‌كاربه‌ران زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه گه‌شه‌ی ئابوری خاو بكاته‌وه و خواست له‌سه‌ر نه‌وت كه‌م بكاته‌وه
ئێدوارد مۆیا، شرۆڤه‌كاری كۆمپانیای OANDA ڕایگه‌یاندوه، گره‌وكردن له‌سه‌ر نه‌وت بوه‌ته بازرگانییه‌كی دڵخواز له وۆڵ ستریت. كه‌س گومانی له‌وه نییه كه بڕیاره‌كه‌ی ئۆپێك+ له كۆتایی مانگی ڕابردودا بازاڕی نه‌وت له چاره‌كی چواره‌مدا به توندی ده‌هێڵێته‌وه
ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كات سعودیه و ڕوسیا كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت درێژ بكه‌نه‌وه و ببێته هۆی كورتهێنانی بازاڕ له ماوه‌ی چاره‌كی چواره‌مدا.