خەندان-
تازه‌ترین توێژینه‌وه ئه‌و راستیه‌ى ده‌رخستوه كه ماده پاككه‌ره‌وه‌كان كاریگه‌ریى راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ته‌ندروستیى مرۆڤ هه‌یه و ته‌نانه‌ت تا نه‌خۆشیى درێژخایه‌ن و كوشنده‌كانیش مه‌ترسیدارن.
به‌گوێره‌ى توێژینه‌وه‌كه، ئه‌و مادانه‌ى بۆ پاككردنه‌وه و لابردنى په‌ڵه و بۆنخۆشكردنى ماڵه‌كان به‌كارده‌هێنرێن بڕێكى زۆر پێكهاته‌ى جیاجیاى كیمیاوى ئۆرگانى و زینده‌ڵیان تێدایه و هه‌ندێكیان رۆژ و هه‌فته و ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌ى مانگیش ده‌مێننه‌وه.
هه‌ندێكیان ده‌بنه هۆى نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانى وه‌ك ره‌بۆ و نه‌زۆكى
ئه‌و ماده زیانبه‌خشانه ته‌ندروستیى چاو، لوت، قوڕگ، گوێ، پێست و هه‌مو كۆئه‌ندامى هه‌ناسه تێكده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان ده‌بنه هۆى نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانى وه‌ك ره‌بۆ و نه‌زۆكى و هه‌روه‌ها ده‌رده كوشنده‌كانى وه‌ك شێرپه‌نجه.ئه‌م خه‌سڵه‌ته نه‌رێییانه ئه‌و مادانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه گوایه دۆستى ژینگه‌ن
هه‌ر به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه، ئه‌م خه‌سڵه‌ته نه‌رێییانه ئه‌و مادانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه گوایه دۆستى ژینگه‌ن یاخود له شێوه‌ى كه‌ف و گیراوه‌كانى تردا به‌رهه‌مهێنراون، كاریگه‌ریه خراپه‌كانى ئه‌و مادانه له‌سه‌ر هه‌مو به‌كارهێنێك هه‌یه به‌تایبه‌تى ژنى دوگیان و منداڵ.