ئەگەری بومەلەرزە لە تورکیا مەترسی لەسەر ژیانی 400 هەزار کەس دروسدەکات

08:17 - 14/09/2023

2382جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

شارەزایەکی بواری بومەلەرزە له‌ توركیا رایگەیاند، لە هەر کاتێک و لە هەر شوێنێکی تورکیا ئەگەری رودانی بومەلەرزەیەک بە گوڕی حەوت پلەی رێختەر هەیە و ئه‌مه‌ش بە لایەنی کەمەوە مەترسی لەسەر ژیانی 400 هەزار کەس دروستده‌كات.

ناجی گۆرور پڕۆفیسۆری تورکی و شارەزای بومەلەرزە رایگەیاند، لە هەر کات و لە هەر ناوچەیەکی تورکیا ئەگەری رودانی بومەلەرزەیەک بە گوری حەوت پلەی رێختەر هەیە و 24 شار لەسەر هێڵی ئەو بومەلەزرەیەن.

ملیۆنێک و 100 هەزار خانو و باڵەخانە لە ئیستانبوڵ بونیان هەیە 

ئاماژەی بەوەشکرد، ملیۆنێک و 100 هەزار خانو و باڵەخانە لە ئیستانبوڵ بونیان هەیە و ئەگەر 10 هەزار باڵەخانە لە ئەنجامی بومەلەرزەکە بڕوخێت، هەر باڵەخانەیەک پێنج نهۆم بێت و ئەوا لەهەمو باڵەخانەکان 50 هەزار نهۆم دەبێت.

400 هەزار کەس ژیانیان لە مەترسیدایە بەهۆی ئەو بومەلەرزەیەوە

ئەوەشیخستەڕو، لە هەر نهۆمێک دو یەکەی نیشتەجێبون بونیان هەیە بەوشێوەیە لە 10 هەزار باڵەخانەکە 100 هەزار یەکەی نیشتەجێبون دەبێت، ئەگەر هەر یەکەیەک چوار کەسی تێدا بژی، ئەوا مانای وایە 400 هەزار کەس ژیانیان لە مەترسیدایە بەهۆی ئەو بومەلەرزەیەوە.

لە هەفتەی رابردو بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.2 پلەی رێختەر چەندین ناوچەی وڵاتی مەغریبی هەژاند و بەهۆیەوە دو هەزار و 862 کەس گیانیان لە دەستدا و زیاتر لە دو هەزار و 500 کەسیش برینداربون.

لە سەرەتای مانگی (شوبات/2)ی ئەمساڵیش بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.8 پلەی رێختەر چەندین ناوچەی باکوری کوردستان و تورکیای هەژاند و بەهۆیەوە زیاتر لە 50 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا

نیشانەکردن

بومەلەرزە