خەندان-
لە سەردانی یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، هۆشداری دراوەتە عێراق بۆ ئەوەی چارەسەری خراپ مامەڵەکردن بە دۆلار لە بانکەکان بکات، ئەگەرنا کەرتی بانکی عێراق روبەڕوی سزا دەکرێتەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، لەسەر بانکی ناوەندی عێراق پێویستە چارەسەری مەترسیە بەردەوامەکانی خراپ بەکارهێنانی دۆلار لە بانکەکان و کەرتی بازرگانی وڵاتەکە بکات، بۆئەوەی لە سزای سەر کەرتی دارایی خۆی بە دوربگرێت.
هێشتا چەند بانکێکی عێراقی مامەڵەی مەترسیدار ئەنجام دەدەن
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای هەڵمەتەکانی بانکی ناوەندی و وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ بەرەنگاربونەوەی سپیکردنەوەی پارە، هێشتا چەند بانکێکی عێراقی مامەڵەی مەترسیدار ئەنجام دەدەن و پێویستە چارەسەر بکرێن.
لە مانگی (تەموز/7)ی ئهمساڵ ئهمریكا ژمارهیهك رێكاری گرتهبهر
ئەوەشیخستەڕو، ئەو رێکارانەی ئەمریکا لە مانگی (تەموز/7)ی ئهمساڵ بەرامبەر بانکە عێراقییەکان گرتیەبەر، لە دوای کۆکردنەوەی بەڵگەی پەیوەست بە بونی مامەڵەی نایاسایی بە دۆلار ئەنجامدرا.
لە مانگی (تەموز/7)ی ئەمساڵ 14 بانکی عێراقی بەهۆی مامەڵەکردنی نایاسایی بە دۆلار، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ناوی 14 بانکی عێراقی خستە لیستی رەشەوە.
عێراق خاوەنی زیاتر لە 100 ملیار دۆلاری یەدەگە و بەردەوام هەوڵدەدات نیازپاکی بۆ ئەمریکا بسەلمێنێت ئەویش بۆ ئەوەی کەرتی بانکی و بازرگانی عێراق روبەڕوی رەخنەی ئەمریکا نەبێتەوە