خەندان-
مسته‌فا سه‌نه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی فشارخستنه سه‌ر حكومه‌تی فیدڕاڵیه بۆئه‌وه‌ی قه‌رزی مانگانه بۆ 800 ملیار دینار زیاد بكرێت.
مسته‌فا سه‌نه‌د ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌ناد له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی ئێسكس (تویته‌ری پێش‌و) نوسیویه‌تی، "سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی فشارخستنه سه‌ر سه‌ركرده سیاسییه‌كان و حكومه‌تی فیدڕاڵیه بۆ ده‌ركردنی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی قه‌رزی مانگانه بۆ هه‌رێمی كوردستان له 500 ملیار دیناره‌وه بۆ 800 ملیار دینار".
شێوازی مه‌سرور بارزانی ئه‌وه‌یه كه به‌ته‌نها له‌گه‌ڵیان بێت و ئیحراجیان بكات
ئاشكراشیكردوه، شێوازی مه‌سرور بارزانی ئه‌وه‌یه كه به‌ته‌نها له‌گه‌ڵیان بێت و ئیحراجیان بكات، وه‌ك بیرخستنه‌وه‌یه‌ك مه‌سرور بارزانی پێنج ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر زنجیره تویتێكی ده‌ستپێكردبو كه تیایدا سوكایه‌تی به به‌غدا و ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كردبو، داوای هاوكاریی واشنتنی كردبو.
ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدای كرد
ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه، شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و به‌ئاماده‌بونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابوری و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ و ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌ت گه‌یشتنه به‌غدا.
له‌دوای كۆبونه‌وه‌كانیش، مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، كۆبونه‌وه‌ی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌نجامده‌درێت، زۆر له‌و بابه‌تانه‌ی باسیان لێوه‌كراوه ره‌نگه له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كۆتا بڕیاریان له‌باره‌وه بدرێت و ئینشاڵا نه‌تیجه‌ی خێر ده‌بێت".
وتیشی، "ئێمه هاتوین بۆئه‌وه‌ی پارێزگاری له هه‌مو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین به‌پێی ده‌ستور، گفتوگۆ له‌سه‌ر رێكاره‌كان كراوه بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران پاڵپشتی و پشتیوانی لایه‌نه سیاسییه‌كانیش دابین بكه‌ین تاوه‌كو بتوانین به‌ئه‌نجامی باش بۆ خه‌ڵكی كوردستان بگه‌ڕێینه‌وه".
