خهندان-
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری شانشینی سعودیە، ئهمڕۆ پێنجشەممە دەسەڵاتدارانی وڵاتهكه دو سەربازیان لەسێدارەداوە، دوای ئەوەی بە "خیانەت" تۆمهتبار كراون و سزاكهیان بۆ دهرچوه.
وەزارەتی بەرگری شانشینی سعودیە له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، لیوای فڕۆکەوان مەجید بن موسا عەواد ئەلبەلاوی و یوسف بن ڕێدا حەسەن ئەلعەزونی، لە وەزارەتی بەرگری لە ماوەی مانگی ئەیلولی 2017دا دهستگیركراون.
بە تاوانی خیانەتی سەربازی و نەپاراستنی بەرژەوەندیی میللەت سزاکەیان بەسەردا سەپێنراوە
ئاماژه بهوهشكراوه، "دوای لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیان، یەکەمیان بە تاوانی خیانەتی سەربازی و نەپاراستنی بەرژەوەندیی میللەت و شەرەفی خزمەتکردنی سەربازی سزا دراوه، لەکاتێکدا لێکۆڵینەوە لەگەڵ دوەمیاندا بوەتەهۆی سزادانی بهتۆمهتی خیانەتی نەتەوەیی و سەربازی و شکستهێنان لە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی میللەت".
دو سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوە، بەپێی مەرجە یاسایی و ڕێکخراوەییەکان و فەرمانی شاهانە دەرچوە
لە بەیاننامەکەدا هاتوه، "ئەوان رەوانەی دادگای کارامە کراون و دو سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوە، بەپێی مەرجە یاسایی و ڕێکخراوەییەکان و فەرمانی شاهانە دەرچوە بۆ جێبەجێکردنی ئەوەی بڕیاری لەسەر دراوە و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیارەکە جێبەجێ کراوه".
دوایین لەسێدارەدانی راگەیەندراو لە شانشینی سعودیه لە مانگی نیسانی 2021دا بو
دوایین لەسێدارەدانی راگەیەندراو لە شانشینی سعودیه لە مانگی (نیسان/4)ی 2021 بو، کاتێک بڕیاردرا سێ سەرباز کە بە تۆمەتی "خیانەتی باڵا" لە سێدارە بدرێن.
بە لەسێدارەدانی ئەو دو سەربازە، سعودیه لەماوەی ئەمساڵدا سزای لەسێدارەدانی بەسەر 106 کەسدا جێبەجێکردوە
بەگوێرەی ئاژانس فرانس پرێس، بە لەسێدارەدانی ئەو دو سەربازە، سعودیه لەماوەی ئەمساڵدا سزای لەسێدارەدانی بەسەر 106 کەسدا جێبەجێکردوە، لەکاتێکدا لەساڵی 2022دا 147 سزای لەسێدارەدان جێبەجێدەکات.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ساڵی ڕابردو لە ڕاپۆرتەکەیدا سەبارەت بە لەسێدارەدانەکان لە سەرانسەری جیهان ئاماژەی بەوەدا، کە سعودیە "لە ڕیزبەندی سێیەمی لیستەکەدا".