خه‌ندان-
شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ گه‌یشته به‌غدا و ژماره‌یه‌ك كۆبونه‌وه و دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا په‌یوه‌ست به پشك و شایسته داراییه‌كانی كوردستان و كێشه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خه‌ندان، شانده‌كه‌ی هەرێمی کوردستان پێكهاتوه له مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابوری و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ و ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌ت.
شانده‌كه به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ته گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا
شانده‌كه به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ته گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و له‌لایه‌ن شاندێكی حكومه‌تی عێراق و په‌رله‌مانی عێراق و فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان پێشوازیان لێكرا و دواتر به‌ره‌و ژوری پێشوازی VIPی فڕۆكه‌خانه به‌ڕێكه‌وتن.
ده‌ستپێكی كۆبونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان دەبێت
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خه‌ندان، ده‌ستپێكی كۆبونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق، سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌بێت و دواتر هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق كۆده‌بێته‌وه لەنێویاندا نوری مالیکی، هادی عامری، عەممار حەکیم و حەیدەر عەبادی.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كانی نێوان شاندی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی به‌غدا شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانه بەتایبەتی موچەی فەرمانبەران، كه له‌ئێستادا ناكۆكی له‌نێوانیاندا هه‌یه و به‌غدا ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه مانگه 500 ملیار ره‌وانه بكات، به‌ڵام به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌ڵێن، به‌شی موچه‌ی موچه‌خۆران ناكات.