خەندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، گۆڕانكاری له پله‌كانی گه‌رما روده‌دات و ئه‌مڕۆش ئه‌گه‌ری نمه‌بارانێكی كه‌م له‌ناوچه شاخاویه‌كانی سنوره‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێ:دا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له ناوچه شاخاویه‌كان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه بارانێكی كه‌م هه‌یه له ناوچه شاخاوییه سنوریه‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵات، پله‌كانی گه‌رماش به نزیكه‌ی 1-2 پله به‌رزده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ".
سبه‌ی پێنجشه‌ممه پله‌كانی گه‌رما جارێكی دیكه نزمده‌بنه‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی پێنجشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش جارێكی دیكه نزمده‌بنه‌وه به‌رێژه‌ی 1-2 پله‌ی سیلیزی.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر : 37 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی :36 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 35 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 39 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 37 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 36 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران: 26 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 34 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 41 پله‌ی سیلیزی