خەندان-
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابوری رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ حكومه‌ت ڕوبه‌ڕوی كێشه‌ی كورتهێنان نابێته‌وه له‌به‌ر ڕۆشنایی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكاری محه‌مه‌د شیاع سودانی بۆ كاروباری ئابوری له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، بودجه‌ی گشتی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له‌سه‌ر كورتهێنانێكی گریمانه‌یی 64 ترلیۆن دینار بۆ هه‌ر ساڵێك بنیات نراوه، حكومه‌ت له‌مساڵدا ڕوبه‌ڕوی كێشه‌ی كورتهێنان نابێته‌وه له‌به‌ر ڕۆشنایی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و گه‌یشتن به ئاستێكی به‌رز ئاست، كه وایكردوه داهاتی ئه‌مساڵ زۆر بێت و بگاته نزیكه‌ی 23 تریلیۆن دینار، جگه له‌وه‌ی یاسای بودجه په‌سه‌ندكرا و هه‌ندێك خه‌رجیش نه‌كران و دواكه‌وتن.
به كه‌متر له 130 ترلیۆن دینار كورتهێنان بۆ ساڵانی 2024 و 2025 دروستده‌بێت
راوێژكاره‌كه‌ی سودانی ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت بگاته 70 دۆلار، به كه‌متر له 130 ترلیۆن دینار كورتهێنان بۆ ساڵانی 2024 و 2025 دروستده‌بێت، ئه‌مه‌ش زیاتر په‌یوه‌سته به‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌رده‌كاته‌وه كه ئیداره‌دانی كورتهێنانه‌كانه.
پێشتریش، نه‌بیل مه‌رسومی شاره‌زای بواری ئابوری رایگه‌یاندبو، به‌به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت رێژه‌ی كورتهێنان له بودجه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو رو له‌كه‌مبونه‌وه ده‌كات، به‌جۆرێك داهاتی نه‌وت كه له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا به 117 ترلیۆن دینار خه‌مڵێندراوه، زیاده‌ی ده‌بێت و كۆی گشتی ده‌گاته 125 ترلیۆن دینار.
باسی له‌وه‌شكردبو، داهاتی نه‌وتی به‌ده‌ست هێنراو تا مانگی (ئاب/8)ی ئه‌مساڵی عێراق 61 ملیار و 513 ملیار دۆلاره كه ده‌كاته به 80 ترلیۆن دینار، له‌كاتێكدا داهاتی نه‌وت بۆ ساڵی 2023 له بودجه‌دا به 90 ملیار دۆلار دانراوه كه ده‌كاته 117 ترلیۆن دینار.