خەندان-
عه‌لی جابر ته‌میمی پسپۆڕی یاسایی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دواكه‌وتنی ڕاده‌ستكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی ڕونكرده‌وه و رایگه‌یاند، گرنگه له‌ڕوی لایه‌نی مرۆییه‌وه ته‌ماشای دۆخه‌كه بكرێت، به‌مه‌رحێك ئه‌و ڕوه ناكۆك نه‌بێت له‌گه‌ڵ یاسا و ده‌ستور.
عه‌لی جابر ته‌میمی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گاز له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه و په‌یوه‌سته به پشكی هه‌رێم و ورده‌كارییه‌كانی یاسای بودجه، هه‌مو ئه‌و ورده‌كاریانه‌ن پابه‌ندكه‌ر و له ڕوی یاساییه‌وه كارپێكراون، به‌ڵام چاره‌سه‌ر بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له ڕێگه‌ی دانوستان و لێكتێگه‌یشتنه له نێوان هه‌ردو حكومه‌تی به‌غدا و هه‌ولێر.
موچه لایه‌نێكی مرۆیی هه‌ڵده‌گرێت، واته پێویسته چاره‌سه‌ری یاسایی بدۆزنه‌وه كه له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، موچه لایه‌نێكی مرۆیی هه‌ڵده‌گرێت، واته پێویسته چاره‌سه‌ری یاسایی بدۆزنه‌وه كه له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی و له‌گه‌ڵ یاسای بودجه‌دا ناكۆكی نه‌بێت، به دۆزینه‌وه‌ی یه‌كلاكردنه‌وه یان به شێوه‌ی پاكتاو، قه‌رز، یان پێشینه‌كان، ئه‌و بابه‌تانه له وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێـ بخرێنه‌ڕو.
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵوێستی مرۆیی هه‌یه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵوێستی مرۆیی هه‌یه به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیان له ناوچه جیاجیاكانی عێراق، موچه‌ش لایه‌نێكی مرۆیی هه‌یه، دور له ده‌قه ڕه‌ق و كۆنكرێتیه‌كان.
یاسای بودجه مادده‌ی ڕون و ئاشكرای له‌خۆگرتوه سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت
عه‌لی جابر ته‌میمی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، یاسای بودجه مادده‌ی ڕون و ئاشكرای له‌خۆگرتوه سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆ و له ڕێگه‌ی هه‌رێم و ئه‌و بانكه‌ی داهاتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی تێدا داده‌نرێت، گرێبه‌ست و پشكنین له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وت و دیوانی چاودێری داراییه‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام كێشه هه‌یه له‌گه‌ڵ توركیا كه ڕێگری له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ڕێگه‌ی خاكه‌كه‌یه‌وه ده‌كات.
ده‌شڵێت، "بڕگه‌كانی یاسای بودجه پێویستیا به جێبه‌جێكردن هه‌یه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه سه‌باره‌ت به ڕاده‌ستكردنی 400 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، كه ئه‌مه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی ده‌بێت".