نرخی نەوت جارێكی دیكە بەرزدەبێتەوە

08:43 - 13/09/2023

2083جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان ئەمڕۆ چوارشەممە جارێكی بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و بەرزرترین ئاستی 10 مانگی رابردوی تۆماركرد، بەوتەی شارەزایانی بواری وزەش، چاوەڕوانییەكان بۆ كەمكردنەوەی دابینكردنی نەوت لە لیبیا و ترسی پچڕانی دابینكردن لە لیبیا و كەمی خستنەڕوی لە هەندێك وڵاتی وەك چین زیاتر كرد.

بەگوێرەی ئاژانسیەكانی بواری وزە، ئەمڕۆ هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت 18 سەنت بەرزبوەوە و گەیشتە 92.24 دۆلار، هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساسی ئەمریكا 22 سەنت بەرزبوەوە و گەیشتە 89.6 دۆلار.

دوێنێ سێشەممە هەردو جۆرەكەی نەوت نزیكەی 2% بەرزبونەتەوە

دوێنێ سێشەممە هەردو جۆرەكەی نەوت نزیكەی 2% بەرزبونەتەوە و لە بەرزترین ئاستی خۆیاندا لە دوای تشرینی دوەمی 2022ەوە داخراون.

 (ئۆپێك) پابەند بو بە چاوەڕوانییەكانی بۆ گەشەسەندنی بەهێزی خواست

ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپێك) پابەند بو بە چاوەڕوانییەكانی بۆ گەشەسەندنی بەهێزی خواستی جیهانی نەوت لە ساڵانی 2023 و 2024.

  ئابورییە گەورەكان سەرەڕای بای پێشوەختەی وەك بەرزی ڕێژەی سود و هەڵاوسانی بەرز، ئاستێكی باشتریان هەیە لەوەی چاوەڕوان دەكرا، لەبەر ڕۆشنایی كەمی پێداویستییەكان، سعودیە و ڕوسیا هەفتەی ڕابردو كەمكردنەوەی خۆبەخشانەیان بۆ دابینكردن درێژكردەوە، كە كۆی گشتی بڕی یەك ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، تا كۆتایی ئەمساڵ.

لەلایەكی دیكەوە، ئیدارەی زانیاری وزە ڕایگەیاندوە، پێشبینیدەكرێت لە نیوەی دوەمی ساڵی 2023دا كۆی نەوتی جیهانی نزیكەی نیو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا كەمببێتەوە، ئەمەش وایكردوە نرخی نەوت بەرزبێتەوە، تێكڕای نرخی نەوتی برێنت لە چارەكی چوارەمدا بە 93 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك .

بەڵام بەپێی سەرچاوەكانی بازاڕ، بە پشتبەستن بە ئامارەكانی پەیمانگای نەوتی ئەمریكی لە ڕۆژی چوارشەممەدا، هەفتەی ڕابردو كۆگاكانی نەوتی خاو و تەقێنراو و بەنزین لە ئەمریكادا بەرزبوەتەوە.

نیشانەکردن

نەوت