کۆمپانیای ئەپڵ وەشانی نوێی کاتژمێری راگەیاند؛ تایبه‌تمه‌ندی سه‌رسوڕهێنه‌ری تێدایه‌

11:27 - 12/09/2023

3309جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

کۆمپانیای ئەپڵ لە کۆنگرەی ساڵانەدا وەشانی نوێی "ئەپڵ وۆچ"ی زنجیرەی نۆیەمی راگەیاند و لە مانگی تشرنی یەکەمی ئەمساڵ لە بازاڕەکان بەردەست دەبێت و خاوەنی چەندین تایبەتمەندی نوێیە لە روی تەمەنی پاترییەکەی و شاشەکەیی و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکەی.

ئه‌پڵ وۆچ زنجیرەی نۆیەم خاوەنی پاترییەکی 18 کاتژمێرییە و بۆ یەکەمجار لە رێگەیەوە دەتوانیت پرسیاری تەندروستی خودی لە سیری بکەیت وەک پرسیارەکانی "شەوی رابردو چەند کاتژمێر خەوتم؟" یان " خێرایی دڵم لە ئێستادا چەندە؟".

ئەپڵ واتچی نوێ خاوەنی تایبەتمەندی نەیم درۆپە
ئەپڵ وۆچی نوێ خاوەنی تایبەتمەندی نەیم درۆپە و بە بەکارهێنانی ئەو تایبەتمەندییەوە و بە نزیکردنەوەی کاتژمێرەکەت لەگەڵ کاتژمێری کەسێکی دیکە تەواوی زانیارییەکانی وەک ژمارەی تەلەفۆن یان ناونیشانی ماڵ و شوێنی کار بگۆڕیتەوە.
تایبەتمەندییەکی سەرنجڕاکێسی ئەپڵ وۆچی زنیرەی نۆیەم ئەوەی دەتوانیت لە رێگەیەوە مۆبایلەکەت بدۆزیتەوە
تایبەتمەندییەکی سەرنجڕاکێسی ئەپڵ وۆچی زنجیرەی نۆیەم ئەوەی دەتوانیت لە رێگەیەوە مۆبایلەکەت بدۆزیتەوە و پێت دەڵێت چەندێک لە ئامێری مۆبایلەکەتەوە دوری و کاتێک نزیک بویتەوە زەنگ لێدەدات.
روناکی شاشەی ئەپڵ وۆچ لە 1 – 3000 یەکەی روناکی کۆنتڕۆڵ دەکرێت
روناکی شاشەی ئەپڵ وۆچ لە 1 – 3000 یەکەی روناکی کۆنتڕۆڵ دەکرێت، ئەوەش کارئاسانییەکە بۆ ئەوەی شاشەی کاتژمێرەکە لە هەتاوی بەهێز ببینرێت و لە شوێنە تاریکەکاندا ئازاری چاوی بەکارهێنەر نەدات.

ئەپڵ وۆچی زنجیرەی نۆیەم خاوەنی جۆرێک هەستەوەرە کە هەست بە جوڵەی خوێن و ماسولکەکانی مەچەک دەکات و تەنها بە بەرکەوتنی دوپەنجەی دەستت بەیەکتردا دەتوانیت شاشەی ئەپڵ وۆچەکە دابگرسێنیت یاخود، وەڵامی تەلەفۆن بدەیتەوە یاخود زەنگی بەئاگاهاتنەوە بێ دەنگ بکەیت.

ئه‌پڵ وۆچی زنجیرەی نۆیەم لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بە رەنگەکانی سور، سلڤەر، نیلی، سور و گۆڵد و بڕۆن بەردەست دەبێت و نرخی جۆرەکانی لە 400 دۆلارەوە بۆ 800 دۆلار دەستپێدەکات.