خهندان-
ئەمڕۆ سێشەممە بههای دۆلار قهرهبونی بەشێک لە زیانەکانی كردهوه، دوای ئەوەی گەورەترین دابەزینی رۆژانەی لە دوای 13ی (تەمموز/7)ی رابردوەوە تۆمارکرد، لە کاتێکدا پاوەندی بریتانی لە پاشخانی داتا تێکەڵەکانی بازاڕی کاردا دابەزی، بههای یهنی ژاپۆنیش گەورەترین بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزەوە.
کازۆ ئوێدا، پارێزگاری بانکی ژاپۆن لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رەنگە بانکی ناوهندی ژاپۆن تا کۆتایی ئەمساڵ داتای پێویست بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی بزانێت ئایا دەتوانێت کۆتایی بە رێژەی سودی نەرێنی بهێنێت یان نا.
ئەو لێدوانانە بوەهۆی ئەوەی کە نرخی یهن لە 12ی تەمموزەوە گەورەترین بەرزبونەوەی ڕۆژانەی بەرامبەر بە دۆلار بەدەستبهێنێت.
نرخی دراوی ژاپۆنی بە ڕێژەی 0.14% دابەزی و گەیشتە 146 دۆلار و 80 سەنت
نرخی دراوی ژاپۆنی بە ڕێژەی 0.14% دابەزی و گەیشتە 146 دۆلار و 80 سەنت، دوای ئەوەی لە وەرزی رابردودا بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی هەفتەیەکدا بەرزبوەوە و گهیشتبوه 145.91 دۆلار بو.
بەهای دۆلار بەشێک لەو زیانانەی لە وەرزی پێشودا کردبوی قهرهبو كردهوه
بەهای دۆلار بەشێک لەو زیانانەی لە وەرزی پێشودا کردبوی قهرهبو كردهوه، هاوکات نرخی یۆرۆ بەڕێژەی 0.3% دابەزی و 100 یۆرۆ گەیشتە 107.18 دۆلار، دوای ئەوەی گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی هەفتەیەکدا.
نرخی پاوەندی بریتانی بەڕێژەی 0.30% بەرامبەر دۆلار دابەزی و 100 پاوهند گهیشته 124.66 دۆلار، هەروەها گۆڕانکارییەکی کەم بەرامبەر بە یۆرۆ ڕویدا.