خەندان-
ره‌وه‌ز ئامانج له بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، خواست له‌سه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو روی له‌كه‌مبونه‌وه كردوه، چونكه بازرگانه‌كان دوای پێشكه‌شكردنی مامه‌ڵه‌ی فه‌رمی، ده‌توانن 100 دۆلار به 132-136 هه‌زار دینار بۆ هاورده‌كردن وه‌ربگرن.
ره‌وه‌ز ئامانج له بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانی، به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، دوێنێ ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان ویستیان دۆلاره‌كانیان له ئاڕتی بانك رابكێشن، به‌ڵام ئه‌و بانكه‌ش پێیڕاگه‌یاندن دیناری عێراقیان پێده‌دات و به‌نرخی 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به 132 هه‌زار دیناریش دۆلاره‌كانیان بۆ ده‌شكێنێته‌وه، به‌وه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان به‌دۆلار هه‌بو، رویان له‌بازاڕه‌كان كرد بۆ كڕینی دۆلار، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوه هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار.
ئه‌مڕۆ ئاڕتی بانك بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه
وتیشی، "ئه‌مڕۆ ئاڕتی بانك بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و دۆلار ده‌داته‌وه به‌و كه‌سانه‌ی كه دۆلاریان له بانك دانابو، بۆیه خواست له‌سه‌ر دۆلار له‌بازاڕه‌كان كه‌مده‌بێته‌وه".
كڕیاری دۆلار زۆر كه‌مبوه‌ته‌وه و ته‌نها دوكانداری ناو بازاڕه‌كان دۆلار ده‌كڕن
سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌ری بڕیاره‌كانی بانكی ناوه‌ندی له‌سه‌ر به‌های دۆلار، ره‌وه‌ز ئامانج وتی، "له‌بۆرسه‌كانی دراو كڕیاری دۆلار زۆر كه‌مبوه‌ته‌وه و ته‌نها دوكانداری ناو بازاڕه‌كان دۆلار ده‌كڕن، چونكه زۆربه‌ی بازرگانه‌كان له‌ڕێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه دۆلار وه‌رده‌گرن، راپۆرتێك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و 100 دۆلاریان به 132 تاوه‌كو 136 هه‌زار دینار پێده‌درێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كارته‌ی وه‌ریان گرتوه".
جموجۆڵی بازاڕی دۆلاره‌كه زۆر چۆڵ بوه و كڕیاری ده‌ره‌وه و بازرگانه‌كانی زۆر كه‌م بوه‌ته‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا جموجۆڵی بازاڕی دۆلاره‌كه زۆر چۆڵ بوه و كڕیاری ده‌ره‌وه و بازرگانه‌كانی زۆر كه‌م بوه‌ته‌وه، چونكه بازرگانه‌كان له‌ڕێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه ده‌توانن به‌نرخی فه‌رمی دۆلار وه‌ربگرن و كه‌لوپه‌ل هاورده بكه‌ن، ئه‌گه‌ر بازرگانیه‌كه‌یان دروست بێت دۆلاریان به‌نرخی فه‌رمی پێده‌درێت كه له‌گه‌ڵ عمولهكهدا 100 دۆلار ده‌وه‌ستێته 136 هه‌زار دینار".
ئێواره‌ی دوێنێ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی جارێكی دیكه به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی و به‌های 100 دۆلار گه‌یشته 157 هه‌زار دینار، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌هاكه‌ی روی له‌دابه‌زین كردوه و به‌جۆرێك به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 155 هه‌زار و 800 دینار.