خەندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی نزیكه‌ی دو پله‌ی سیلیزی به‌رزده‌بنه‌وه و ئه‌گه‌ری نمه‌بارانیش له‌ناوچه شاخاویه سنوریه‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵات هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ په‌یدابونی په‌ڵه هه‌ور له هه‌ندێك ناوچه، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بنه‌وه له تۆماركراوی دوێنێ.
سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت هه‌ندێكجار ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت هه‌ندێكجار ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری هه‌ندێك نمه باران له ناوچه شاخاویه سنوریه‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵات، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رز ده‌بنه‌وه به‌ڕێژه‌ی 1-2 پله‌ی سیلیزی به‌راورد به تۆماركراوی ئه‌مڕۆ.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر : 39
سلێمانی : 37
دهۆك : 37
كه‌ركوك : 42
هه‌ڵه‌بجه : 40
زاخۆ : 39
سۆران : 37
حاجی ئۆمه‌ران : 28
گه‌رمیان : 44