خەندان-
میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه، مارك دیكی زانای ئه‌مریكی له ئه‌شكه‌وتێكی باشوری توركیا ڕزگاركراوه، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له قوڵی یه‌ك كیلۆمه‌تر له ژێر زه‌ویدا گیری خواردبو.
ده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌ری فریاكه‌وتنی توركیا (ئافاد) بڵاویكرده‌وه، ئه‌و زانا ئه‌مریكیه برینداره و ئێستا له‌ده‌سته‌ی فریاكه‌وتندایه و خراوه‌ته ژێر چاودێری وردی پزیشكیه‌وه، راسته‌وخۆش دوای رزگاركردنی له‌ڕێگه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌وه ره‌وانه‌ی شاری مێرسین كراوه.
مارك دیكی له‌كاتی بونی له ئه‌شكه‌وتی موركی كه قوڵاییه‌كه‌ی هه‌زار و 276 مه‌تره
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، مارك دیكی له‌كاتی بونی له ئه‌شكه‌وتی موركی كه قوڵاییه‌كه‌ی هه‌زار و 276 مه‌تره، توشی نه‌خۆشییه‌كی سه‌ختی گه‌ده و ڕیخۆڵه بوه و به‌وهۆیه‌وه نه‌یتوانیوه بێته‌ده‌ره‌وه.
به‌ر له رزگاركردنی توانرا ده‌رمان و چاره‌سه‌ری پێویست بۆ گه‌ده‌ی ره‌وانه بكرێت
شه‌ممه‌ی ڕابردو ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رزگاركردنی ئه‌و زانا ئه‌مریكیه ده‌ستیپێكرد، كه نزیكه‌ی 200 كه‌س تێیدا به‌شداربون، به‌ڵام به‌ر له رزگاركردنی توانرا ده‌رمان و چاره‌سه‌ری پێویست بۆ گه‌ده‌ی ره‌وانه بكرێت، هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه خوێنی بۆ ره‌وانه‌كرا، به‌و پێیه‌ی به‌ده‌ست خوێنبه‌ربونی ناوه‌وه دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیری به‌خۆوه بینیبو، دوای ڕێكاره پزیشكییه‌كانیش ئه‌و زانا ئه‌مریكیه دۆخێكی جێگیری ته‌ندروستی بۆ گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام به‌و دۆخه‌ش هه‌ر نه‌یتوانی به ته‌نیا به‌رزبێته‌وه بۆ سه‌ر ڕوی زه‌وی.
له‌ڕێگه‌ی تیمه‌كانی فریاكه‌وتنه‌وه توانراوه ئه‌و زانا ئه‌مریكیه له قوڵایی ژێر زه‌وی ده‌ربهێندرێت و راسته‌وخۆش بگوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخان.