خەندان-
ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تائێستا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه و لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند له‌و ڕوه‌وه سه‌رقاڵی كاره‌كانیه‌تی.
به‌پێی نوسراوێكی ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه تێیدا وه‌ڵامی به‌دواداچونێكی په‌رله‌مانی داوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه په‌یوه‌ندی به وردبینیكردنی جیاوازیی قه‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه، ڕاسپارده‌كانی خۆی پێشكه‌ش كردوه و تا ئێستاش له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
ڕه‌نگه له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتودا لیستی نوێی موچه په‌سه‌ند بكرێت.
ئه‌م یاسایه كه به‌هۆی ناكۆكییه سیاسییه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییه وه‌زارییه‌كانه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه بردرایه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆئه‌وه‌ی جارێكی دیكه چاوخشاندنه‌وه‌ی پێدابكرێت، چاوه‌ڕوانده‌كرێت په‌سه‌ندكردنه‌كه‌ی دوابخرێت به‌تایبه‌تی كه په‌یوه‌ندی به توێژێكی فراوانه‌وه هه‌یه، واته فه‌رمانبه‌ران و ئه‌وانه‌ی داهاتیان كه‌مه و به‌پێی وته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ڕه‌نگه له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتودا لیستی نوێی موچه په‌سه‌ند بكرێت.
هه‌مواركردنه‌وه‌ی لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له قۆناغی به‌دواداچون و پێداچونه‌وه‌دای
پێشتر عه‌توان عه‌توانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندبو، هه‌مواركردنه‌وه‌ی لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له قۆناغی به‌دواداچون و پێداچونه‌وه‌دایه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها یاسایه‌كی جیایه و و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به یاسای بودجه‌وه نییه، به‌و پێیه‌ی ڕێوشوێنێكی حكومه‌ته كه له‌ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.
به‌گوێره‌ی زانیاریه دزه‌پێكراوه و ڕه‌شنوسێكی ڕه‌شنوسی یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی لیستی موچه، بڕیاره ئه‌و زیادكردنه له موچه‌ی پله نزمه‌كاندا بكرێت به‌پێی پێوه‌ره نوێیه‌كه به ڕێژه‌ی 150%، به تایبه‌تی فه‌رمانبه‌رانی پۆلی ده‌یه‌م كه موچه‌ی مانگانه‌یان له 340 كه‌متره زیاد ده‌كرێت.