خهندان-
بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) هۆشداری دەداتە ئێران و رایدهگهیهنێت، قوڵایی ئێران دەکاتە ئامانج، تا دەگاتە تاران، ئاماژە بەوەشدەکات کە وڵاتەکەی لە ماوەی 27 ساڵی هەوڵی بە ئامانجگرتنی ئیسرائیلییەکان لە سەرانسەری ئەوروپا و ئەفریقا و ئەمریکای باشور پوچەڵکردەوە.
دەیڤید بارنیا، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) لە وتارێکدا لەمیانی کردنەوەی کۆنفرانسێکدا کە زانکۆی ڕیشمان لە شاری هێرزلیە (ناوەند) سەبارەت بە "تیرۆر" رێکخرابو، هەڕەشەی تیرۆرکردنی سەرکردەکانی ئێرانی کرد، ئەوەش وەک کاردانەوەیەک بۆ هەوڵەکانی تاران بۆ بەئامانجگرتنی ئیسرائیلییەکان و وتی، "درێغی ناكهین لە وەڵامدانەوە بە تیرۆرکردنی سەرکردەکانی ئێران".
زیانگەیاندن بە ئیسرائیلییەکان و جولەکەکان دەبێتە هۆی ئۆپەراسیۆن دژی تاران
ئاماژەی بەوەشکرد، کاتی ئەوە هاتوە کە بەشێوەیەکی جیاواز باجهكه له ئێران وهربگیردرێت، "زیانگەیاندن بە ئیسرائیلییەکان و جولەکەکان بە هەر شێوەیەک لە لایەن بریکارێکی ئێرانی یان چەکێک کە بە قاچاغ دەهێنرێتە ناو ئیسرائیلەوە، دەبێتە هۆی ئۆپەراسیۆن دژی تاران".
ئێران بەختی هەبوە کە سەرجەم کردەکانی شکستیان پێهێنراوە
بەڕێوەبەری مۆساد
باسی لهوهشكرد، "ئێران بەختی هەبوە کە سەرجەم کردەکانی شکستیان پێهێنراوە، چونکە ئەگەر وانەبوایە و هاوڵاتی ئیسرائیلی یان جوەکان زیانیان پێگەیشتبایە، وەڵامی ئیسرائیل دەگەیشتە بەرپرسە باڵاکانی ئێران".
ئهو ئۆپەراسیۆنانە بەرزترین ئاستەکانی سەرکردایەتی لە ئێران دەگرێتەوە
ههڕهشهی ئهوهشی كرد كه "ئهو ئۆپەراسیۆنانە بەرزترین ئاستەکانی سەرکردایەتی لە ئێران دەگرێتەوە"، ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "مەبەستم ئەوەیه ئەو ئۆپهراسیۆنانه لە قوڵایی ناوخۆی ئێراندا رودهدهن، تەنانەت لە دڵی تارانیشدا".
لە مانگی حوزەیرانی رابردودا ئیسرائیل ڕایگەیاند، قوبرسی یۆنانی هێرشێکی سوپای پاسدارانی ئێرانی پوچەڵکردوهتەوە کە بەنیازبو لەدژی ئیسرائیلییەکانی ئەو دورگەیە ئەنجام بدرێت، هاوکات بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئێران سوپای پاسدارانی ئێرانی بەوە تۆمەتبارکرد کە "لەپشت هێرشەکانی دژ بە هێزەکانی ئیسرائیل و دانیشتوانی ئیسرائیلەوەن" لە کەناری رۆژئاوای داگیرکراو و هاندانی کوتلە فەڵەستینییەکان.
لە بەیاننامەکەی ئیسرائیلدا لیستێک هاوپێچ کرابو کە وێنە و ناوی ژمارەیەک سەرکردەی تێدابو
بەیاننامەکە کە لێدوانەکەی بارنیای لەخۆگرتبو، لیستێک هاوپێچ کرابو کە وێنە و ناوی ژمارەیەک سەرکردەی تێدابو کە ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی دەکرد لەپشت ئۆپەراسیۆنەکانی کردنە ئامانجی ئیسرائیلییەکانەوەن، کە لەلایەن ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتلاعاتی حکومەتی ئێران و حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران ئێرانەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.
ئەوە یەکەمجار نییە کە ئیسرائیل و دەزگای هەواڵگری ئەو هەڕەشانە ئاڕاستەی ئێران دەکەن
ئەوە یەکەمجار نییە کە ئیسرائیل و دەزگای هەواڵگری ئەو هەڕەشانە ئاڕاستەی ئێران دەکەن، بەتایبەتی دوای ئەو هێرشانەی کە کاریگەرییان لەسەر بەرژەوەندییەکانی هەبوە، جا چ بە ئامانجگرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگر کە خاوەندارێتی بازرگانێکی ئیسرائیلییە لە ئاوەکانی کەنداو لەڕێگەی بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە یان هەوڵدان بۆ بەئامانجگرتن هاوڵاتیانی ئیسرائیلی لە تورکیا و سربیا و ئەمریکای باشور.
لە لایەکی دیکەوە، تاران دەوڵەتی ئیسرائیل بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە پشت تیرۆرکردنی ژمارەیەک لە ژەنەڕاڵ و زانایانی ئەتۆمییەوەیە، جگە لەوەی کە شوێنە ئەتۆمییەکان دەکاتە ئامانج لە ڕێگەی بۆردومانەکانی بەشێک لە بریکارەکانییەوە.