سومۆ: داهاتی نەوتی مانگی ئەیلول نۆ ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت

09:18 - 11/09/2023

1185جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆمپانیای سومۆ رایگەیاند، لە هەفتەی یەکەمی مانگی ئەیلول رۆژانە بڕی 3.5 ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراقی هەناردەکراوە و نرخی هەر بەرمیلێک 89.2 دۆلار بوە و پێشبنی دەکرێت داهاتی ئەم مانگە بگاتە زیاتر لە نۆ ملیار دۆلار.

نرخی هەر بەرمیلێک بە 89.2 دۆلار فرۆشراوە
بەپێی خشتەیەکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی "سومۆ"، رێژەی ناوەندی هەناردەکردنی نەوت لە هەفتەی سەرەتای مانگی ئەیلول  3.5ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە بوە و نرخی هەر بەرمیلێک بە 89.2 دۆلار فرۆشراوە.
رێژەی نەوتی هەناردەکراو بۆ ئەردەن لە ماوەی ئەو هەفتەیە گەیشتوەتە 300 هەزار بەرمیل
لە خشتەکەی کۆمپانیای سومۆ ئاماژە بەوەشکراوە، رێژەی نەوتی هەناردەکراو بۆ ئەردەن لە ماوەی ئەو هەفتەیە گەیشتوەتە 300 هەزار بەرمیل و 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەش لە کێڵگەکانی باشوری پارێزگای موسڵ هەناردەکراوە.
پێشبینی دەکرێت لە مانگی ئەیلول 105.11 ملیۆن بەرمیل نەوت لە عێراقەوە هەناردەبکرێت

ئەوەشخراوەتەڕو، پێشبینی دەکرێت لە مانگی ئەیلول 105.11 ملیۆن بەرمیل نەوت لە عێراقەوە هەناردەبکرێت و بەو شێوەیەش داهاتی نەوت لە مانگی ئەیلول دەگاتە نۆ ملیار و 380 ملیۆن دۆلار.

نیشانەکردن

نەوت عێراق