خەندان-
لە ماوەی مانگی (ئاب/8)دا زیاتر لە حەوت ملیۆن بەرمیل نەوت لە عێراقەوە هەناردەی ئەمریکا کراوە و لەو مانگەدا عێراق لە ریزبەندی شەشەمی وڵاتانی هەناردەکاری زۆرترین نەوت بوە بۆ ئەمریکا و بەراورد بە مانگی تەموز رێژەی هەناردە بۆ ئەو وڵاتە زیادیکردوە.
رێژەی هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا 155 هەزار بەرمیل زیادی کردوە
ئاژانسی نیشتمانی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، لە ماوەی مانگی ئاب 7.13 ملیۆن بەرمیل نەوت لە عێراقەوە هەناردەی ئەمریکا کراوە و بەراورد بە مانگی تەمموز رێژەی هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا 155 هەزار بەرمیل زیادی کردوە.
رۆژانە بڕی 232 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە
لە مانگی تەمموز هەناردەی نەوتی عێراقی بۆ ئەمریکا 6.975 بەرمیل نەوت واتە رۆژانە بڕی 232 هەزار بەرمیل نەوت لە عێراقەوە هەناردەی ئەمریکا کراوە.
عێراق لە ریزبەندی شەشەمی وڵاتانی زۆرترین هەناردەی نەوتبوە
بەپێی ئاماری ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا، لە مانگی (ئاب/8)دا عێراق لە ریزبەندی شەشەمی وڵاتانی زۆرترین هەناردەی نەوتبوە بۆ ئەمریکا و کەنەدا لە پلەی یەکەمە و مەکسیک لە پلەی دوەم و سعودیە لە پلەی سێیەم دێت.