خەندان-
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كه هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌تی فیدڕاڵی ئێستا به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌خۆده‌گرێت، بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبدات بۆ تاوتوێكردنی كاردانه‌وه‌ی ئه‌و ڕوداوانه‌ی ئه‌م دواییه كه له پارێزگای كه‌ركوك رویاندا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجام ده‌دات، به‌ئاماده‌بونی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له كۆشكی حكومه‌ت، به‌مه‌به‌ستی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی پارێزگای كه‌ركوك و هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه و ڕاگرتنی كێشه سیاسییه‌كان و په‌ره‌سه‌ندنه میدیاییه‌كان.
خۆپیشاندانه‌كه‌ی 2ی ئه‌م مانگه‌ی هاوڵاتیانی كورد له كه‌ركوك گرژیی و ئاڵۆزی لێكه‌وته‌وه
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، خۆپیشاندانه‌كه‌ی 2ی ئه‌م مانگه‌ی هاوڵاتیانی كورد له كه‌ركوك گرژیی و ئاڵۆزی لێكه‌وته‌وه و هێزه ئه‌منیه‌كان به‌ده‌ستڕێژی گوللـه وه‌ڵامی داخوازیه‌كانیان داوه‌ته‌وه، كه داوایان ده‌كرد، رێگای سه‌ره‌كی كه‌ركوك - هه‌ولێر بكرێته‌وه له‌كاتێكدا ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیانی عه‌ره‌به‌وه داخرابو.
له‌ئه‌نجامی گرژی و ئاڵۆزیه‌كان چوار گه‌نجی كورد شه‌هیدبون و 15 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون كه دۆخی به‌شێكیان ناجێگیره و سه‌رجه‌میان له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان.