خەندان-
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌م كابینه‌یه‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای ستراتیژی ڕوكردنه وزه‌ی خاوێن و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه گرنگه‌كان بۆ هاوڵاتیان، توانیویه‌تی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بگه‌یه‌نێته سێ هه‌زار و 500 مێگاوات و چه‌ندین وێستگه به سودوه‌رگرتن له وزه‌ی خاوێن دابمه‌زرێنێت و به‌وه‌ش پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان زیاتركراوه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئێستا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له وزه‌ی خاوێن به ڕێژه‌ی 10% - 15% زیادی كردوه و یه‌ك ملیۆن و 850 هه‌زار هاوبه‌شی كاره‌باش له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌ن".
پێشتر هه‌رێمی كوردستان به پله‌ی یه‌كه‌م پشتی به به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له وێستگه كارۆئاوییه‌كانی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان ده‌به‌ست
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، پێشتر هه‌رێمی كوردستان به پله‌ی یه‌كه‌م پشتی به به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له وێستگه كارۆئاوییه‌كانی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان ده‌به‌ست، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم وێڕای پێشخستنی ئه‌و وێستگانه، كاری بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و وێستگانه‌ی به سوته‌مه‌نی كاریان ده‌كرد، سیسته‌میان له سوته‌مه‌نیی شله‌وه بگۆڕێت بۆ غازی شل، هه‌روه‌ها سود له وزه‌ی خۆر و وێستگه‌ی هه‌ڵمی وه‌ربگرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با".
پرۆژه‌ی نیشتمانیی ڕێكخستنه‌وه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌بای جێبه‌جێكرد
باسی له‌وه‌شكردوه، "كابینه‌ی نۆیه‌م، له ڕێگه‌ی هێنانی سیستمێكی زیره‌ك بۆ دابه‌شكردنی كاره‌با، پرۆژه‌ی نیشتمانیی ڕێكخستنه‌وه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌بای جێبه‌جێكرد و توانی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا سیسته‌مه‌كه بخاته‌گه‌ڕ، كه له ڕێگه‌یه‌وه ڕێگری له هه‌مو جۆره پێشێلكاری و به‌هه‌ده‌ردانێكی ته‌زوی كاره‌با گرتوه".
چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌ریی گرنگی بۆ هاوڵاتیان ڕاگه‌یاند، به مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی قه‌رزی كاره‌با
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ده‌شڵێت، "یه‌كێكی دیكه له ده‌ستكه‌وته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م له بواری كاره‌بادا، وێڕای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی كاره‌با و خستنه‌گه‌ڕی سیستمی پێوه‌ری زیره‌ك، چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌ریی گرنگی بۆ هاوڵاتیان ڕاگه‌یاند، به مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی قه‌رزی كاره‌با و كه‌رتی كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی كاره‌بای ڕێكخسته‌وه و له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه ئاستی داهاتی وه‌زاره‌تی كاره‌با گه‌شه‌ی زیاتری به‌خۆوه بینی،
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم بۆ دابینكردنی وزه‌ی كاره‌با پشت به وێستگه كارۆئاویی، هه‌ڵمی، غازییه‌كان ده‌به‌ستێت كه بریتین:
- وێستگه‌ی هه‌ولێر، كۆمپانیای سایكل 1500 مێگاوات.
- وێستگه‌ی سلێمانی، كۆمپانیای سایكل 1500 مێگاوات.
- وێستگه‌ی دهۆك، غازی 1000 مێگاوات.
- وێستگه‌ی بازیان، غازی 1000 مێگاوات.
- وێستگه‌ی خورمه‌ڵه، 960 مێگاوات.
- وێستگه‌ی گه‌رمیان، غازی 165 مێگاوات.
- وێستگه‌ی خه‌بات، هه‌ڵمی 300 مێگاوات.
- وێستگه‌ی باعه‌درێ، نه‌وتی ره‌ش، 150 مێگاوات.
- وێستگه‌ی سلێمانی- تاسڵوجه، 51 مێگاوات.
- وێستگه‌ی دوكان كارۆئاوی، 400 مێگاوات.
- وێستگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، كارۆئاوی، 249 مێگاوات.
- وێستگه‌كانی 29 مێگاواتی نه‌وتی ڕه‌ش له هه‌ر یه‌كه له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری باسی له‌وه‌شكردوه، "سه‌ره‌ڕای ئه‌و وێستگانه، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی دو وێستگه‌ی دیكه‌ی كاره‌بای خستوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه ئه‌وانیش وێستگه‌ی 100 مێگاواتیی سۆران و وێستگه‌ی كارۆئاویی دێره‌لوكن، كه توانای به‌رهه‌مهێنانی 39 مێگاوات كاره‌بای هه‌یه".