خەندان-
له میانی وتاری هه‌ینیدا ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك گه‌نج هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر مزگه‌وتی ده‌بله له ناوچه‌ی به‌رقایلی له عه‌كاری باكوری لوبنان و وتارخوێنه‌كه‌یان ناچاركرد له مینبه‌ره‌كه بێته‌خواره‌وه و به‌شێك له نوێژخوێنه‌كانیشیان كرده ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی لوبنان، ئه‌و گه‌نجانه‌ی ئه‌مڕۆ له كاتی وتاری نوێژی نیوه‌ڕۆی هه‌ینیدا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر مزگه‌وته‌كه، دوای ئه‌وه‌ی شێخ یه‌عقوب عه‌بدولحه‌لییم وتارخوێن و پێشنوێژی مزگه‌وته‌كه‌یان هێنایه خواره‌وه، به‌شێك له نوێژخوێنه‌كانیشیان له حه‌وشه‌ی مزگه‌وته‌كه كردوه‌ته ده‌ره‌وه.
ئه‌و هێرشه‌ی گه‌نجه‌كان بۆته هۆی دروستبونی ئاڵۆزی له‌ناو مزگه‌وته‌كه‌دا
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه، ئه‌و هێرشه‌ی گه‌نجه‌كان بۆته هۆی دروستبونی ئاڵۆزی له‌ناو مزگه‌وته‌كه‌دا، له‌به‌رامبه‌یشدا شێخێكی دیكه له‌بری شێخ یه‌عقوب عه‌بدولحه‌لیم نوێژه‌كه‌ی ته‌واوكردوه و پێشنوێژی بۆ ئه‌و نوێژخوێنانه كردوه له مزگه‌وته‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه.
ئه‌و گه‌نجانه‌ی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر مزگه‌وته‌كه، ئامۆزای شێخ یه‌عقوب عه‌بدولحه‌لیم بون
باس له‌وه‌شكراوه، ئه‌و گه‌نجانه‌ی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر مزگه‌وته‌كه، ئامۆزای شێخ یه‌عقوب عه‌بدولحه‌لیم بون و پێشتر ناكۆكی خێزانی له‌نێوانیاندا هه‌بوه.
به‌شێك له میدیا ناوخۆییه‌كانی لوبنان ئاشكرایانكردوه، هاوڵاتیان ئه‌م كرده‌وه‌یه‌یان سه‌ركۆنه كردوه و داوایان له هێزه ئه‌منییه‌كان كردوه، ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن و لێپرسینه‌وه له هێرشبه‌رانی سه‌ر مزگه‌وته‌كه بكه‌ن.