گوگڵ هەوڵی راگرتنی بەرنامە بەناوبانگەكەی دەدات

11:35 - 08/09/2023

3918جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

گوگڵ ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی قۆناغ بەقۆناغ و بە هێمنی بەرنامە بەناوبانگەكەی رابگرێت كە ڕێگە بە بەكارهێنەران دەدات فیلمەكانی هۆلیود و بەرنامە تەلەفزیۆنییە بەرزەكان بكڕن

كۆمپانیای زەبەلاحی ئینتەرنێت (گوگڵ ) ئیمەیڵێكی بۆ بەكارهێنەرانی ئەندرۆید تیڤی ناردوە و ئاگاداریان دەكاتەوە كە ئەپی Google Play Movies & TV لە 5ی (تشرینی یەكەم/12)ی 2023ەوە لەسەر ئامێری ئەندرۆید تیڤیەكەت بەردەست نابێت.

بەكارهێنەران دەتوانن لە ڕێگەی تابی Shop لە ئەندرۆید تیڤیدا فیلم بكڕن یان بەكرێ تەماشای بكەن
لەبری ئەوە بەكارهێنەران دەتوانن لە ڕێگەی تابی Shop لە ئەندرۆید تیڤیدا فیلم بكڕن یان بەكرێ تەماشای بكەن، لە هەمانكاتدا ناوەڕۆكەكەش لە ڕێگەی یوتیوب و گوگڵ تیڤیەوە بەردەستە.
زۆرێك لە كڕیاران هەست بەو جیاوازییە ناكەن
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی ڕایگەیاندوە، زۆرێك لە كڕیاران هەست بەو جیاوازییە ناكەن، بەتایبەتی ئەگەر خاوەنی ئامرازە نوێیەكانی گوگڵ تیڤی بن وەك كرۆمكاست، كە ئەداپتەرێكی میدیاییە و ڕێگە بە بەكارهێنەران دەدات ناوەڕۆكی وەك ڤیدیۆ و میوزیك لەسەر تەلەفزیۆنی دیجیتاڵی لێبدەن.
ژمارەیەك بەكارهێنەر سەرسوڕمانی خۆیان لەو ڕاگەیاندنەی گوگڵ دەربڕی

ژمارەیەك بەكارهێنەر سەرسوڕمانی خۆیان لەو ڕاگەیاندنەی گوگڵ دەربڕی، یەكێكیان لە ئەكاونتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس (پێشتر تویتەر) نوسیویەتی، "زۆر دڵتەنگم".

لە كاتێكدا ژمارەیەكی دیكە لە بەكارهێنەران ڕایانگەیاندوە، بەرنامەكە لە هەر حاڵەتێكدا گوگڵ بڕیاری وەستاندنی داوە، چونكە نەیتوانیوە كەس ڕازی بكات سەیری ئەو ناوەڕۆكە بكات كە پیشانی دەدات.