خەندان-
پێكدادانه‌كان له كه‌مپی عه‌ین حلوه لوبنان ئه‌مڕۆ هه‌ینی جارێكی دیكه ده‌ستیان پێكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌درێژایی شه‌و شه‌ڕ ته‌قه و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌بون و له به‌ره‌به‌یانیشدا شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان توندتر بون و ژماره‌ی برینداره‌كانیش بۆ 10 بریندار به‌رزبوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی لوبنانی، به‌هۆی دۆخی نوێی ئه‌منی شاره‌كه و له خه‌می سه‌لامه‌تی خوێندكاران و كرێكاران، سه‌رجه‌م لقه‌كانی زانكۆی لوبنانی له سیدۆن داخران، ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ش كه بڕیاربو ئه‌مڕۆ ئه‌نجامبدرێن بۆ واده‌یه‌كی دواتر دواخران، به‌مه‌رجێك سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی لوبنان به‌یاننامه‌ی دواتر بڵاوده‌كاته‌وه.
كه‌مپی عه‌ین حلوه له مانگی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵ شه‌ڕ و پێكدادانی توندی به‌خۆوه بینی
كه‌مپی عه‌ین حلوه له مانگی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵ شه‌ڕ و پێكدادانی توندی به‌خۆوه بینی كه بوه هۆی كوژران ده‌یان كه‌س، هه‌روه‌ها سه‌دان كه‌سیش ناچار بون هه‌ڵبێن و شوێنی نیشته‌جێبونیان به‌جێبهێڵن.
پێكدادان له نێوان گروپه ڕكابه‌ره‌كان له كه‌مپی عه‌ین حلوه باو بوه كه زیاتر له 54 هه‌زار په‌نابه‌ری فه‌له‌ستینی به فه‌رمی تۆماركراوی تێدایه، كه له ساڵانی ڕابردودا هه‌زاران فه‌له‌ستینی هه‌ڵاتون له شه‌ڕی سوریا چونه‌ته ئه‌و كه‌مپه نیشته‌جێبون، بۆیه نازانرێت له ڕاستیدا ژماره‌ی وردی دانیشتوانی ناو كه‌مپه‌كه‌دا چه‌نده.