خەندان-
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان دو كه‌سیان ده‌ستگیركردوه كه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێت ئاڵای عێراق ده‌سوتێنن.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌و ڕوداوانه‌ی له پارێزگای كه‌ركوك له دوای خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه ڕویاندا، زانیاری هه‌واڵگری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌س ده‌ركه‌وتن كه له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا تێیدا ئاڵای عێراق ده‌سوتێنن، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره له‌لایه‌ن چینه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه لێكه‌وته‌وه، چونكه سه‌رپێچی له ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن.
ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ری له پارێزگای كه‌ركوك جوڵه‌یان كردوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ری له پارێزگای كه‌ركوك جوڵه‌یان كردوه بۆ به‌دواداچون و گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌دا.
توانراوه دو كه‌س له‌و كه‌سانه ده‌ستگیربكرێن
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، له‌ئه‌نجامی به‌دواداچون و هه‌وڵه‌كان توانراوه دو كه‌س له‌و كه‌سانه ده‌ستگیربكرێن كه له‌گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتون ئاڵای عێراق ده‌سوتێنن، له‌ئێستاشدا ڕه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كران بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر بگیرێته‌به‌ر.