خەندان-
ئیداره‌ی جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریدا مۆڵه‌تی په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتی و گازییه‌كان له ناوچه‌ی جه‌مسه‌ری باكوری ئه‌لاسكا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، كه له كۆتایی خوله‌كه‌یدا له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكاوه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درابو.
جۆو بایدن مۆڵه‌ته‌كانی په‌ره‌پێدانی كێڵگه وزه‌ییه‌كانی له په‌ناگه‌ی نیشتمانی ئاژه‌ڵه كێوییه‌كانی جه‌مسه‌ری باكور له ئه‌لاسكا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ڕایگه‌یاند، "به‌هۆی قه‌یرانی كه‌شوهه‌وا پله‌ی گه‌رما له جه‌مسه‌ری باكور دو هێنده خێراتر له جیهان به‌رز ده‌بێته‌وه، ئێمه‌ش به‌رپرسیارێتی پاراستنی ئه‌م ناوچه‌یه‌مان له ئه‌ستۆیه".
حه‌وت مۆڵه‌تی ئیداره‌ی تره‌مپ هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه
لای خۆیه‌وه دیبرا ئۆلان وه‌زیری ناوخۆی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندوه، حه‌وت مۆڵه‌تی ئیداره‌ی تره‌مپ هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه ئیداره‌ی بایدن له ساڵی 2021دا ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی ڕاگرتبو.
جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا به نیازه سنورێك بۆ په‌ره‌پێدان و وه‌به‌رهێنانی كێڵگه نه‌وتییه‌كان دیاریبكات
پێشتر ئاژانسی ئه‌سۆشه‌یتد پرێس به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌كان بڵاویكرده‌وه، جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا به نیازه سنورێك بۆ په‌ره‌پێدان و وه‌به‌رهێنانی كێڵگه نه‌وتییه‌كان و گازییه‌كان له زه‌ریای جه‌مسه‌ری باكور و ئه‌لاسكا دیاریبكات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، سنورداركردنه‌كان بریتی ده‌بن له هه‌ڵكه‌ندنی بیری نه‌وت و گاز له ڕوبه‌ری یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار هێكتار له زه‌ریای جه‌مسه‌ری باكور.
گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و كێڵگانه‌دا له باقی ناوچه زه‌ریاییه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێت كه له چوارچێوه‌ی ئاوه خاكییه‌كانی ئه‌مریكا داده‌نرێت، جگه له‌وه‌ش جۆو بایدن وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتی و گازییه‌كان له ویلایه‌تی ئه‌لاسكا له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌ك قه‌ده‌غه ده‌كات له 5.3 ملیۆن هێكتار.