خەندان-
لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی كه‌ركوك رایگه‌یاند، به‌ده‌ستپێشخه‌ری خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و یه‌كێتی و پارتی خۆپیشاندان و تێكدانی ئاسایشی هاوڵاتیانی كه‌ركوك ره‌تده‌كه‌نه‌وه و بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیش گفتوگۆ به گونجاو ده‌زانن.
خه‌میس خه‌نجه‌ر ئاگاداری كردینه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تی پارتی هه‌ر كارێكی خۆپیشاندان و گردبونه‌وه له كه‌ركوك ره‌تده‌كه‌نه‌وه
لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی كه‌ركوك له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی خه‌می خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده كه هه‌وڵی زۆری‌دا و به‌رده‌وامه له‌هه‌وڵه‌كانی بۆ پاراستنی ئاسایشی پارێزگای كه‌ركوك و له‌یه‌كتر نزیككردنه‌وه‌ی تێڕوانینی هه‌مو لایه‌نه‌كان، دوای دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری كردینه‌وه كه سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تی پارتی هه‌ر كارێكی خۆپیشاندان و گردبونه‌وه یان تێكدانی ئاسایشی هاوڵاتیان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، پشتڕاستیانكردۆته‌وه، ناكۆكیه‌كان ده‌توانرێت به گفتوگۆ و ڕێگه‌ی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێن".
نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش په‌یوه‌ندی پێوه‌كردین و له هه‌مان بابه‌ت ئاگاداری كردوینه‌ته‌وه
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، "خه‌میس خه‌نجه‌ر دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری كردینه‌وه كه هه‌ر گروپێك خۆپیشاندان و گردبونه‌وه و ئاژاوه‌گێڕی له كه‌ركوك بكات نوێنه‌رایه‌تی ڕێكخراوه حزبییه‌كان ناكات، نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش په‌یوه‌ندی پێوه‌كردین و له هه‌مان بابه‌ت ئاگاداری كردوینه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه هێزێكی زۆری ئه‌منی له ناوچه جیاجیاكانی كه‌ركوك به‌تایبه‌ت نزیك قه‌ڵا و بازاڕی حه‌سیره‌كه و شۆڕیجه بڵاوكراونه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له‌هه‌ر خۆپیشاندان و گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕازی ئه‌گه‌ر ئه‌نجامبدرێت.