خەندان-
هێزێكی زۆری ئه‌منی له‌گه‌ڕه‌كی حه‌سیره‌كه‌ی شاری كه‌ركوك و نزیك قه‌لای ئه‌و شاره بڵاوه‌پێده‌كرێت و داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌ت ئه‌نجام نه‌ده‌ن و هۆشداریشده‌ده‌ن، هه‌ركه‌سێك به‌بێ مۆڵه‌ت خۆپیشاندان بكات راسته‌وخۆ ده‌ستگیرده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خه‌ندان، له‌نزیك قه‌ڵای كه‌ركوك و گه‌ڕه‌كی حه‌سیره‌كه له‌نزیك نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی ئه‌و شاره هێزێكی زۆری ئه‌منی پۆلیس و دژه تیرۆری عێراق و چه‌ند هێزێكی دیكه بڵاوه‌یانپێكراوه به‌مه‌به‌ستی توندكردنه‌وه‌ی رێكاره ئه‌منیه‌كان و رێگریكردن له هه‌ر گردبونه‌وه و خۆپیشاندانێكی بێ مۆڵه‌ت.
هێزه ئه‌منیه‌كان داوایان له هاوڵاتیان كردوه، به‌بێ مۆڵه‌ت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نجام نه‌ده‌ن
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كان داوایان له هاوڵاتیان كردوه، به‌بێ مۆڵه‌ت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نجام نه‌ده‌ن و هه‌ركه‌سێكیش بیه‌وێت خۆپیشاندان بكات و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕێت، راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت.
ره‌وشی ئه‌منی له‌ئێستادا زۆر ئاساییه و ئارامه
له‌لای خۆیه‌وه عه‌مید مازن غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركوك رایگه‌یاندوه، "ره‌وشی ئه‌منی له‌ئێستادا زۆر ئاساییه و ئارامه، هێزه ئه‌منیه‌كانیش له‌كۆبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدان بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی شاره‌كه".
سه‌باره‌ت به‌بڵاوه‌پێكردنی هێزه ئه‌منیه‌كان له‌ناو گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كان، عه‌مید مازن غه‌ریب وتی، "ئه‌م رێوشوێنانه كاتین، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێك گه‌نج گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نجام نه‌ده‌ن و زیان به‌ماڵ و موڵكی گشتی نه‌گه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر به‌ڕێوشوێنی یاسایی گردبونه‌وه‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن، ئێمه له‌خزمه‌تیان ده‌بین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌بێ مۆڵه‌ت و به‌نایاسایی بێت ده‌ستگیرده‌كرێن".