خەندان-
حكومه‌تی چین ڕایگه‌یاند، 700 ملیۆن كارمه‌ندی چینی به‌كارهێنانی ئایفۆنی كۆمپانیای ئه‌پڵیان لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرابكات.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی ئه‌مریكی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، به‌ڕێوه‌به‌رانی داموده‌زگا حكومییه‌كان له چین فه‌رمانبه‌ره‌كانیان ڕاسپاردوه ده‌ستبه‌رداری ئایفۆن بن و ده‌ڵێن هۆكاره‌كه‌ی بۆ پاراستنی زانیاری و داتا گرنگه‌كانه له كه‌وتنه ده‌ستی ئه‌مریكا.
چین ده‌یه‌وێت بازاڕی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كانی خۆی زیاتر په‌ره پێبدات
به‌رپرسانی چین تاوه‌كو ئێستا هۆكاری رێگریكردن له به‌كارهێنانی مۆبایلی ئایفۆنیان له‌و كه‌سانه رون نه‌كردۆته‌وه و به‌وته‌ی شاره‌زایانی بواری ته‌كنه‌لۆژیاش، چین ده‌یه‌وێت بازاڕی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كانی خۆی زیاتر په‌ره پێبدات و دوربكه‌وێته‌وه له‌و به‌رهه‌مه ته‌كنه‌لۆژیانه‌ی كه له وڵاتانی ده‌ره‌وه دروستكراون و چینیان ئه‌وانیان پێوه نیه.
رێژه‌ی 19%ی كۆی گشتی داهاته‌كه‌ی پێكده‌هێنێت
كۆمپانیای ئه‌پڵ له بازاڕی مۆبایله زیره‌كه‌كان له چین، كۆمپانیایه‌كی باڵاده‌سته كه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین بازاڕه‌كانی ئه‌پڵ داده‌نرێت و داهاتی ساڵانه‌ی ئه‌پڵ له چین 19%ی كۆی گشتی داهاته‌كه‌ی پێكده‌هێنێت.