گۆڵدمان ساکس: ئەگەری هەیە ساڵی داهاتو نرخی نەوت بگاتە سەرو 100 دۆلار

11:46 - 07/09/2023

1003جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بانکی "گۆڵدمان ساکس" رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە ئەگەری بەردەوامی بڕیاری کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئۆپیک پڵەسەوە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە کۆتایی ساڵی داهاتو بگاتە 107 دۆلار.

بانکی گۆڵدمان ساکسی تایبەت بە توێژینەوەی کاڵا سەرەکییەکان لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە، ئەگەرێک هەیە کە کەمبونەوەی بەرهەمهێنانی 500 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوتی سعودیە لە چارەگی چوارەمی ئەمساڵ نرخی بەرمیلە نەوت بە رێژەی دو دۆلار بەرزدەکاتەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوت لە کۆتایی ساڵی 2024 دەگاتە 107 دۆلار

ئاماژیە بەوەشکردوە، پێشبینییەکی دیکە بریتییە لەوەی ئەگەر وڵاتانی رێکخراوی ئۆپیک پڵەس لە مانگی (کانونی دوەم/1)ی ساڵی داهاتو بەردەوامی بە بڕیاری کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە رێژەی 1.7 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بدەن، ئەوا نرخی بەرمیلێک نەوت لە کۆتایی ساڵی 2024 دەگاتە 107 دۆلار.

ماوەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت درێژدەکرێتەوە

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر چاوگێک لە وەزارەتی وزەی سعودییە رایگەیاند، ماوەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت درێژدەکرێتەوە و تاوەکو کۆتایی مانگی (کانونی یەکەم/12)ی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و دوای ئەو بڕیارە نرخی نەوت بەربەستی 90 دۆلاری شکاند و نرخکەی بەرزبوەوە.

نیشانەکردن

نەوت