خەندان-
ماریوس بلاسچاك وه‌زیری به‌رگری پۆڵندا ڕایگه‌یاند، كۆنگرێسی ئه‌مریكا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر فرۆشتنی 96 هێلیكۆپته‌ر له‌جۆری (ئه‌پاچی) و ڕادار و چه‌ند جۆرێكی دیكه‌ی چه‌ك به وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕیوه.
ماریوس بلاسچاك وه‌زیری به‌رگری پۆڵه‌ندا له پلاتفۆڕمی تایبه‌تی خۆی له ئێسكس (پێشتر تویته‌ر) نوسیویه‌تی، "ڕه‌زامه‌ندی كۆنگرێسی ئه‌مریكامان به‌ده‌ستهێناوه بۆ فرۆشتنی 96 هێلیكۆپته‌ری جۆری ئه‌پاچی به پۆڵندا جگه له چه‌ندین ڕادار و چه‌كی جۆری جیاواز و له‌ئێستاشدا ده‌ست ده‌كه‌ین به دانوستانه‌كانی نرخه‌كانیان.
پۆڵندا داوای له واشنتن كردبو 96 هێلیكۆپته‌ری هێرشبه‌ری ئه‌پاچی بۆ دابین بكات
پێشتر پۆڵندا داوای له واشنتن كردبو 96 هێلیكۆپته‌ری هێرشبه‌ری ئه‌پاچی بۆ دابین بكات و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش له مانگی (ئاب/8)ی ئه‌مساڵ پشتڕاستیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی ده‌توانرێت ئه‌و هێلیكۆپته‌رانه ڕاده‌ست بكرێت.
دابینكردنی ئه‌م هێلیكۆپته‌رانه بۆ پۆڵندا هاوسه‌نگی سه‌ربازی له ناوچه‌ی ئه‌وروپا تێكنادات
به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) دابینكردنی ئه‌م هێلیكۆپته‌رانه بۆ پۆڵندا له بنه‌ڕه‌تدا هاوسه‌نگی سه‌ربازی له ناوچه‌ی ئه‌وروپا تێكنادات.