خەندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌سبه‌ینێوه پله‌كانی گه‌رما رو له‌نزمبونه‌وه ده‌كه‌ن و له حاجی ئۆمه‌ران به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 27 و له ناوچه‌كانی گه‌رمیانیش 44 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، نزمبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌وه ده‌ستپێده‌كات ئاستی دابه‌زین له پله‌كانی گه‌رما به (2-4) پله‌ی سیلیزی ده‌بێت، پله‌ی گه‌رمی سه‌نته‌ری پارێزگاكان به تایبه‌ت به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای نیوه‌ڕۆ بۆ ژێر 40 پله‌ی سیلیزی داده‌به‌زێت ناوچه شاخاوییه‌كان نزیك ده‌بێته‌وه له 30 پله‌ی سیلیزی.
له‌گه‌ڵ ئه‌م نزمبونه‌وه‌یه‌ی پله‌كانی گه‌رما، كۆتایی به به‌رزی پله‌كانی گه‌رما دێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئه‌م دابه‌زینه له پله‌كانی گه‌رما پله به پله رو له نزم بونه‌وه ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌م نزمبونه‌وه‌یه‌ی پله‌كانی گه‌رما، كۆتایی به به‌رزی پله‌كانی گه‌رما دێت".
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی بۆ سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه:
هه‌ولێر : 39 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی :38 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 38 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 41 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 40 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 40 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران: 27 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 38 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 44 پله‌ی سیلیزی