شارەزایەكی كەشناسی: گەرمای هاوین ماڵئاوایی دەكات

09:40 - 06/09/2023

4254جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 

شارەزایەكی بواری كەشناسی رایگەیاند، لە 9ی ئەم مانگەوە كۆتایی بە گەرمای هاوینی ئەمساڵ دێت و لەسەرجەم ناوچەكان پلەكانی گەرما رو لەنزمبونەوە دەكەن.

شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری كەشناسی لەڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ خەندان نێردراوە رایگەیاندوە، "پێشبینی دەكەین لەڕۆژی 9ی ئەم مانگە بەدواوە كۆتا تۆپەڵە هەوایی گەرمی هاوینی ئەمساڵ و تاڕادەیەك چالاك كە چەند ڕۆژە لەسەر ناوچە جیاوازەكانە ناوچەكە بەجێدەهێڵێت".

لەسەرجەم ناوچەكانی هەرێم و گەرمیان پلەكانی گەرما بەڕێژەی 4 -6 پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە

ئاماژەی بەوەشكردوە، "لەگەڵ هاتنی هەفتەی داهاتو لەسەرجەم ناوچەكانی هەرێم و گەرمیان پلەكانی گەرما بەڕێژەی 4 -6 پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە و چیتر پلەكانی گەرما ناگاتەوە ئەو ئاستەی ئێستا و پێشتر، بەوشێوەیە كۆتایی بەچالاكی شەپۆلە گەرمایەكانی هاوینی ئەمساڵ دێت و گەرمای وەرزی هاوین ماڵئاوایمان لێدەكات"

هەر سوكە گەرمایەك لەم مانگەدا بمێنێت یان دواتر كاتیە

دەشڵێت، "هەر سوكە گەرمایەك لەم مانگەدا بمێنێت یان دواتر كاتیە و بەهۆی بەرزبونەوەی ڕادەی شێوە دەبێت كە ڕاستەوخۆ یان دوای ماوەی كەم حاڵەتی باران و بروسكەی پێوە دەبێت، ئەمەش ساڵانە پێش ئەم حاڵەتانە باران دێتە ناوچەكە پەستان دادەبەزێت كە ئاماژەی بەرزبونەوەی ڕێژەی شێیە".

نیشانەکردن

كه‌شناسی‌