خەندان-
ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه بڕیاریاندا هه‌ر خوێندكارێك ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی 20 ڕۆژ له قوتابخانه ئاماده‌نه‌بێت به‌بێ بیانو، سه‌رپه‌رشتیاری خوێندكاره‌كه ڕه‌وانه‌ی داواكاری گشتی بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی سیسته‌می منداڵپارێز لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی سعودیه جێبه‌جێكردنی میكانیزمێكی نوێی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاماده‌نه‌بونی خوێندكاران له خوێندن راگه‌یاند كه بریتییه له لێكۆڵینه‌وه له سه‌رپه‌رشتیاری خوێندكاره‌كه و ڕه‌وانه‌كردنی بۆ دادگای تاوانه‌كان.
سه‌رپه‌رشتیاری خوێندكاره‌كه ڕه‌وانه‌ی داواكاری گشتی ده‌كرێت
ئه‌م ڕێكاره ئه‌و خوێندكارانه ده‌گرێته‌وه كه ئاماده‌نه‌بونیان ده‌گاته 20 ڕۆژ یان زیاتر به‌بێ بیانو، سه‌رپه‌رشتیاری خوێندكاره‌كه ڕه‌وانه‌ی داواكاری گشتی ده‌كرێت، كه له به‌رامبه‌ردا ته‌واوی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه و لێپێچینه‌وه‌كه‌شی ڕه‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كان ده‌كات.
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كارامه له بانگهێشتكردنی سه‌رپه‌رشتیاری خوێندكار له‌م باره‌یه‌وه پشت به ماده‌ی 23ی یاسای منداڵپارێزی ده‌به‌ستێت
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كارامه له بانگهێشتكردنی سه‌رپه‌رشتیاری خوێندكار له‌م باره‌یه‌وه پشت به ماده‌ی 23ی یاسای منداڵپارێزی ده‌به‌ستێت، داواكاری گشتی، وازهێنان له خوێندنی خوێندكاران به‌جۆرێك له ده‌ستدرێژی و پشتگوێخستن ده‌زانێت كه پێویستی به لێپرسینه‌وه هه‌یه له‌ژێر سیستمی پاراستنی منداڵدا، هه‌روه‌ها داواكاری گشتی جه‌خت له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی دایكان و باوكان ده‌كاته‌وه كه هه‌لومه‌رجی گونجاو بۆ خوێندن بۆ منداڵه‌كانیان فه‌راهه‌م بكه‌ن و یارمه‌تیان بده‌ن بۆ فێربون و پاراستنیان له ڕه‌فتاری نه‌شیاوی جۆراوجۆر.
به‌شێك له قوتابخانه‌كانی سعودیه سیسته‌می په‌نجه‌مۆریان چالاك كردوه
به‌شێك له قوتابخانه‌كانی سعودیه سیسته‌می په‌نجه‌مۆریان چالاك كردوه بۆ تۆماركردنی ئاماده‌بونی خوێندكاره‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی سعودیه‌ش به‌رنامه‌ی ئاماده‌بونی ئه‌لیكترۆنی جێبه‌جێده‌كات بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاماده‌بون و ڕۆیشتنی فه‌رمانبه‌ره‌كانی له ڕێگه‌ی ئامێره زیره‌كه‌كانه‌وه.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی سعودیه، زیاتر له شه‌ش ملیۆن خوێندكاری كچ و كوڕ له خوێندنی گشتی و نزیكه‌ی ملیۆنێك و 360 هه‌زار خوێندكاریش له خوێندنی زانكۆ و ڕاهێنانی ته‌كنیكی و پیشه‌یی له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان و پارێزگاكانی شانشینی سعودیه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ قوتابخانه‌كانی خۆیان.