خەندان-
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا دۆخێكی مشت‌ومڕ له‌سه‌ر پلاتفۆرمه‌كانی سۆشیال میدیای لوبنان به‌رزبوه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی لوبنان یاسایه‌ك ده‌خاته‌ڕو كه باج له‌سه‌ر تابوتی مردوه‌كان ده‌سه‌پێنێت كه له ده‌ره‌وه‌ی لوبنانه‌وه هاورده ده‌كرێن.
ماڵپه‌ڕی زانیاری نێوده‌وڵه‌تی لوبنان ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر ڕه‌شنوسی نوێی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2024 بڵاوكرده‌وه، تیایدا نه‌جیب میقاتی سه‌رۆك وه‌زیرانی چاودێری لوبنان، داوای له كابینه‌ی حكومه‌تی لوبنان كرد، كه له 7ی (ئه‌یلول/9)ی 2023 ده‌ستپێده‌كات، پرۆژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی دیراسه بكات و په‌سه‌ندی بكات، كه ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی دروستبونی حاڵه‌تێكی جێگه‌ی مشتومڕی زۆر له‌ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌دا.
له یاساكه‌دا دیارینه‌كراوه چۆن هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت به پاره بۆئه‌وه‌ی باجی له‌سه‌ر دابنرێت یاخود به‌شێوازێكی دیكه
له ڕه‌شنوسی بودجه‌ی نوێ‌دا خستنه‌ڕوی باجی به‌كاربردن بۆ پاراستنی ژینگه و له‌خۆگرتنی تابوتی ته‌رمی مرۆڤ له‌خۆده‌گرێت، به‌ڵام له یاساكه‌دا دیارینه‌كراوه چۆن هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت به پاره بۆئه‌وه‌ی باجی له‌سه‌ر دابنرێت یاخود به‌شێوازێكی دیكه.
وه‌زاره‌تی دارایی وایزانیوه كه ته‌رمی مرۆڤ به‌رهه‌مێكی هاورده‌كراوه
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پارێزه‌ر ڕه‌شاد قوبه‌یسی به سكای نیوزی عه‌ره‌بی ڕاگه‌یاندوه، "وه‌زاره‌تی دارایی وایزانیوه كه ته‌رمی مرۆڤ به‌رهه‌مێكی هاورده‌كراوه، پێناسه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ هیچ كام له یاساكانی جیهاندا یه‌كناگرێته‌وه و به شێوه‌یه‌كی قبوڵنه‌كراو كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌رامه‌ت هه‌یه له كه‌سی مردو و كه‌رامه‌تی خێزانه‌كه‌ی له لایه‌كی تره‌وه".
وه‌زاره‌تی دارایی له لوبنان وایزانیوه كه ته‌رمی مردوه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه هه‌بوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "وه‌زاره‌تی دارایی له لوبنان وایزانیوه كه ته‌رمی مردوه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه هه‌بوه كه پێویسته باجی ژینگه‌یی له‌سه‌ر بێت، لێره‌دا پرسیارێك دێته پێشه‌وه، ئایا ته‌رمی كه‌سێكی لوبنانی كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه دێت جیاوازه له ته‌رمی لوبنانییه‌ك كه له‌ناوخۆی لوبنان مردوه، بۆچی باج له‌سه‌ر هه‌مو لوبنانییه‌ك نه‌سه‌پێندرا كه له لوبنانیش مردون؟".
ڕه‌شنوسی بودجه له هه‌مو چاوه‌ڕوانییه‌كان زیاتره به دانانی باج له‌سه‌ر تابوته‌كان كه ته‌رمی مرۆڤیان تێدایه
پارێزه‌ر پۆڵ مۆركۆس سه‌رۆكی ڕێكخراوی "جه‌ستیسیا"ی مافی مرۆڤ و ڕاگری زانكۆی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له ستراسبۆرگ له لێدوانێكدا له‌سه‌ر ئه‌و یاسا پێشنیار كراوه ده‌ڵێت، "ڕه‌شنوسی بودجه له هه‌مو چاوه‌ڕوانییه‌كان زیاتره به دانانی باج له‌سه‌ر تابوته‌كان كه ته‌رمی مرۆڤیان تێدایه، به‌و پێیه‌ی تێگه‌یشتوه كه وه‌زاره‌تی دارایی بونی ته‌رمی مردوه‌كان به كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژینگه ده‌زانێت و هه‌وڵده‌دات باجی ژینگه‌ییان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، نه‌بونی پلانی دارایی و دیدگای چاكسازی وایكرد به‌رپرسانی ڕه‌شنوسی بودجه په‌نا بۆ ڕێبازی بێ بایه‌خ و هێنانه‌كایه‌ی باجی ئاره‌زومه‌ندانه ببه‌ن، هه‌روه‌ها پێویسته كاربكرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی پلانه‌كان به‌پێی توێژینه‌وه‌ی زانستی ورد، وه‌كو چاكسازیی باج كه هانده‌ره بۆ وه‌به‌رهێنان و هێنانه ناوه‌وه‌ی دراوی بیانی بۆ ناو لوبنان.