خەندان-
كۆشكی سپی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند، جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جاكۆب لیوی وه‌زیری پێشوتری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكای كاندید كردوه بۆئه‌وه‌ی پۆستی باڵیۆزی ئه‌مریكا له ئیسرائیل وه‌ربگرێت.
جاكۆب لیو وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌ركانی كۆشكی سپی و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و بودجه له سه‌رده‌می ئیداره‌ی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مریكادا كاریكردوه، به‌پێی بڕیاره نوێیه‌كه‌ی جۆو بایدن شوێنی باڵیۆز تۆم نایدس ده‌گرێته‌وه كه له مانگی (ته‌مموز/7)ی ئه‌مساڵ پۆسته‌كه‌ی جێهێشتوه، هه‌روه‌ها جاكۆب لیو وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و بودجه كاری كردوه له سه‌رده‌می ئیداره‌ی بێل كلینتۆن.
جاكۆب لیوی ده‌بێته یه‌كێك له دیارترین باڵیۆزه‌كانی ئه‌مریكا
ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت، جاكۆب لیوی ده‌بێته یه‌كێك له دیارترین باڵیۆزه‌كانی ئه‌مریكا.
ئه‌م هه‌نگاوه له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌دایه كه بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئاسانكاری بۆ ڕێككه‌وتننامه‌كانی ئیبراهیم خراونه‌ته‌گه‌ڕ
ئه‌م هه‌نگاوه له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌دایه كه بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئاسانكاری بۆ ڕێككه‌وتننامه‌كانی ئیبراهیم خراونه‌ته‌گه‌ڕ، هه‌روه‌ها یوئاڤ گالانت وه‌زیری ئاسایشی ئیسرائیل له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگۆرك ڕێكخه‌ری كۆشكی سپی له كۆتایی مانگی (ئاب/8)ی ئه‌مساڵ، گرنگی فراوانكردنی ڕێككه‌وتنه‌كانی ئیبراهیمی بۆ هاوبه‌شه‌كانی ناوچه‌كه خسته‌ڕو، جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی ڕێكخستنه ئه‌منییه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كرده‌وه.
ڕێككه‌وتنه‌كانی ئیبراهیم ئیبراهیم، له ژماره‌یه‌ك ڕێككه‌وتنی ئاشتی پێكدێت له نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی كه به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراون، ئه‌م ناوه بۆ یه‌كه‌مجار له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئیسرائیل و ئیماراتی یه‌كگرتوی عه‌ره‌بی و ئه‌مریكا كه له 13ی (ئاب/8)ی 2020 بڵاوكرایه‌وه و به‌كارهێنرا.