خەندان-
لیستی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی یه‌كگرتو داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و پاراستنی خوێنی هاولاتیان و ره‌چاوكردنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه به‌ڵگه‌نامه‌ی "شه‌ره‌ف" واژۆ بكه‌ن.
لیستی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی یه‌كگرتو له‌په‌یامێكدا داوا له سه‌رجه‌م لیست و لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شدار له هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌كات، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی شه‌ره‌ف واژۆ بكه‌ن و به‌ڵێن بده‌ن له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی پارێزگای كه‌ركوك بۆ پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه، پیرۆز راگرتنی خوێنڕشتنی كه‌ركوك.
پێویسته هه‌موان به‌ڵێن بده‌ن به هه‌ر هۆكارێك بێت و هاوڵاتیان رانه‌كێشرێنه ناو دروشم و بانگه‌وازی تێكدانی دۆخه‌كه
راشیگه‌یاندوه، "پێویسته هه‌موان به‌ڵێن بده‌ن به هه‌ر هۆكارێك بێت و هاوڵاتیان رانه‌كێشرێنه ناو دروشم و بانگه‌وازی تێكدانی دۆخه‌كه له‌هه‌ر لایه‌یكه‌وه بێت، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دانیشتن و رێكبكه‌ون له‌سه‌ر ئێستا و داهاتوی پارێزگاكه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌ش، كاركردن بۆ به‌شداریكردنی هه‌مو پێكهاته‌كان له به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگاكه‌دا".
چاره‌سه‌ری ناكۆكیه‌كان بكرێت له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆی بنیاتنه‌ر
لیستی به‌ره‌ی توركمانی داواشیكردوه، چاره‌سه‌ری ناكۆكیه‌كان بكرێت له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆی بنیاتنه‌ر، پاراستنی بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كانی نیشتمانی، ڕێزگرتن له ئاراسته‌كانی هه‌مو نه‌ته‌وه‌كان كه به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه پێكه‌وه ده‌ژین، هه‌روه‌ها ده‌ستدرێژی دژی هێزه ئه‌منییه‌كان به هه‌مو جۆره‌كانیه‌وه بۆسه‌ر هاوڵاتیان قه‌ده‌غه بكرێت، هیچ ململانێیه‌كیش له‌سه‌ر ئاڵا دروست نه‌كرێت و نه‌بێته مایه‌ی ئیستفزازی نیشتمانی و ململانێی تائیفی.