خەندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا پله‌كانی گه‌رما رو زیاتر به‌رزده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت به‌گشتی، پله‌كانی گه‌رما جارێكی دیكه رو له‌به‌رزبونه‌وه ده‌كه‌ن و به‌جۆرێك ئه‌مڕۆ به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له گه‌رمیان 45 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش 1-2 پله‌ی دیكه به‌راورد به‌ئه‌مڕۆ به‌رزتر ده‌بنه‌وه.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر : 43 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی :42 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 41 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 44 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 43 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 43 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 33 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 40 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 46 پله‌ی سیلیزی