بایدن: لەگەڵ پیربونم ژیریم زیاد دەکات

09:55 - 04/09/2023

1528جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "زۆر کەس دەڵێن بایدن پیر بوە بەڵام دەبێت ئەوە بزانرێت لەگەڵ زیادبونی تەمەن ژیریش زیاد دەکات و لە هەمو کەس زیاتر بەشداری کاروباری سیاسیم کردوە و بە پشتیوانی جەماوەرەکەم خۆم کاندید دەکەمەوە بۆ هەڵبژاردنی داهاتو".

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "دەڵێن جۆو بایدن پیر بوە، بەڵام دەمەوێت بزانن لەگەڵ زیادبونی تەمەندا ژیریش زیاد دەکات".

چەندینجار لە کاروباری سیاسی بەشداری کردوە

ئاماژەی بەوەشکرد، چەندینجار لە کاروباری سیاسی بەشداری کردوە و زیاتر لە هەمو کەسێک خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید کردوە و بە هاوکاری جەماوەرەکەی بەردەوام دەبێت.

جۆو بایدن سەرۆکی 46می ئەمریکایە و لە ساڵی 1942 لە دایکبوە

جۆو بایدن سەرۆکی 46می ئەمریکایە و لە ساڵی 1942 لە دایکبوە و پێشتریش خاوەنی پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بوە و ئەندامە لە پارتی دیموکراتییەکانی ئەمریکا.

ئەوەی زۆر لە رەخنە لە بەساڵاچون و تەمەنی زۆری بایدن دەگرێت دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشوی ئەمریکایە لە هەندێك لە لێدوانەکانیدا دەڵێت، "بایدن تەمەنی 80 ساڵە و توشی خڵەفان بوە و تەنانەت ناتوانێت بە شێوەیەکی ئاسایی قسە بکات و لە وشەکانیدا هەڵە دەکات".

نیشانەکردن

ئه‌مریكا