بایدن نائومێدی خۆی لە ئامادەنەبونی سەرۆکی چین لە لوتکەی G20 دەردەبڕێت

09:52 - 04/09/2023

1618جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، نائومێد بوە لەوەی هاوتا چینییەکەی شی جینپینگ بەشداری کۆبونەوەی لوتکەی سەرکردەکانی گروپی بیست لە هیندستان ناکات، بەڵام ده‌ڵێت، "دەتوانێت بیبینێت".

جۆو بایدن له‌ لێدوانێكدا له‌باره‌ی به‌شداریكردنی  هاوتا چینییەکەی شی جینپینگ له‌ لوتكه‌ی G20 باسی له‌وه‌كردوه‌، "بێ هیوا بوم، بەڵام دەتوانم بیبینم"، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕو.

سەرۆکی چین بەنیازی بەشداریکردن لە کۆبونەوەی لوتکەی گروپی 20 نییە
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێکی ئەوروپییەوە، کە داوای کردوه‌ ناوی ئاشکرا نەکرێت، رایگەیاندوە، سەرۆکی چین بەنیازی بەشداریکردن لە کۆبونەوەی لوتکەی گروپی 20 نییە، کە بڕیارە ئەم هەفتەیە لە هیندستان به‌ڕێوه‌بچێت به‌ڵكو بەنیازە لی کیانگ، سەرۆک وەزیران بنێرێت.
شی جینپینگ پلانی نییە بچێتە لوتکەکە، سەرۆک وەزیران بەشداری دەکات
ئەو بەرپرسە لە برۆکسل لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، "بەپێی دوایین زانیاریەکان کە لەبەردەستمدایە، شی جینپینگ پلانی نییە بچێتە لوتکەکە، سەرۆک وەزیران بەشداری دەکات".
سەرۆکی چین لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هیندستان کە میوانداری لوتکەی جی 20 دەکات وتوێژی کرد
سەرۆکی چین هەفتەی رابردو لە میانی کۆبونەوەیەکی "دەگمەن" لە لوتکەی بریکس لە ئەفریقای باشور لەگەڵ نارێندرا مودی، سەرۆک وەزیرانی هیندستان کە میوانداری لوتکەی جی 20 دەکات وتوێژی کرد، بەڵام هێشتا گرژییەکانی نێوان هەردو وڵات له‌ ئاستێكی به‌رزدایه‌.
هه‌فته‌ی رابردو هیندستان "ناڕەزایەتییەکی بەهێز"ی بۆ چین راگەیاند
هه‌فته‌ی رابردو هیندستان "ناڕەزایەتییەکی بەهێز"ی بۆ چین راگەیاند، دوای ئەوەی پەکین نەخشەیەکی بڵاوکردەوە، کە بانگه‌شه‌ی ئەو زەویانە دەکات کە نیودەلهی دەڵێت خاوەندارێتی دەکات، لەنێویاندا ناوچەیەک لە نزیک شوێنی روبەڕوبونەوەی نێوان هەردو وڵات لە ساڵی 2020دا.

کاربەدەستانی ئەوروپایی هیوادارن کۆبونەوەی لوتکەی گروپی 20 کە بڕیارە لە 9-10ی ئەیلول بەڕێوەبچێت، دەرفەتێک بێت بۆ رازیکردنی هیندستان و چین بۆ ئەوەی هەڵوێستی توندتر بەرامبەر روسیا لەبارەی لەشکرکێشییەکەی بۆ سەر ئۆکرانیا بگرنەبەر.

نیشانەکردن

ئەمریکا چین